لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:149-9

په‌سنییه‌كان 1:149-9 PNTZS

هه‌لیلویا. په‌سنییه‌كی نوێ‌ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، ستایشی له‌نێو كۆڕی خۆشه‌ویستانیه‌تی. با ئیسڕائیل به‌ ئافرێنه‌ری دڵخۆش بێت. با ڕۆڵه‌كانی سیهیۆن به‌ پاشاكه‌یان شاد بن. با به‌ سه‌ما‌ ستایشی ناوی بكه‌ن. به‌ ده‌ف و عوود په‌سنیی بۆ بڵێن. چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕازییه‌ له‌ گه‌له‌كه‌ی. دڵنه‌رمه‌كان به‌ ڕزگاری ده‌ڕازێنێته‌وه‌. با خوداناسان به‌م شكۆمه‌ندیه‌ شادبن. با له‌نێو نوێنه‌كانیان په‌سنی بڵێن. با ستایشكردن بۆ خودا له‌ سه‌ر زاریان بێت. شمشێری دووده‌میان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت. تا تۆڵه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كان بكه‌نه‌وه‌، گه‌لان سزا‌ بده‌ن. تا پاشاكانیان به‌ زنجیر ببه‌ستنه‌وه‌، كۆت بكه‌نه‌ ده‌ستی میرانیان. تا حوكمی نووسراویان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ‌ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش شكۆمه‌ندییه‌ بۆ هه‌موو خوداناسانی. هه‌لیلویا.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 149:1-9 شێوەکاری؟؟؟