لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:140-8

زەبوورەکان 1:140-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌ كه‌سی به‌دكار ده‌ربازم بكه‌. له‌ پیاوی سته‌مكار بمپارێزه‌. ئه‌وانه‌ی له‌ دڵه‌وه‌ بیر له‌ خراپه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌درێژایی ڕۆژ خه‌ریكی شه‌ڕانگێزین. زمانیان وه‌ک زمانی مار تیژكردووه‌. كیسی ژه‌هری تیره‌مار له‌ژێر لێویانه‌. سیلاه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌ ده‌ست به‌دكار ئاگادارم به‌. له‌ پیاوی سته‌مكار بمپارێزه‌. ئه‌وانه‌ی پیلانیان داناوه‌ تا قاچم بخلیسكێنن. لووتبه‌رزان ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه‌. په‌ت و تۆڕیان بڵاو كردۆته‌وه‌. له‌ ده‌م ڕێگا داویان بۆم ناوه‌ته‌وه‌. سیلاه‌. به‌ په‌روه‌ردگارم وت: “تۆ خوداوه‌ندی منی”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ‌ له‌ ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م بگره‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست، هێزی ڕزگاریم، له‌ ڕۆژی شه‌ڕدا سه‌ری منت داپۆشی. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئاره‌زووه‌كانی به‌دكار مه‌هێنه‌ دی. لێمه‌گه‌ڕێ‌ پیلانه‌كانی سه‌ربگرێت. تا لووتبه‌رز نه‌بن. سیلاه‌.