ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له كه‌سی به‌دكار ده‌ربازم بكه. له پیاوی سته‌مكار بمپارێزه. ئه‌وانه‌ی له دڵه‌وه بیر له خراپه ده‌كه‌نه‌وه و به‌درێژایی ڕۆژ خه‌ریكی شه‌ڕانگێزین. زمانیان وه‌ک زمانی مار تیژكردووه. كیسی ژه‌هری تیره‌مار له‌ژێر لێویانه. سیلاه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار له ده‌ست به‌دكار ئاگادارم به. له پیاوی سته‌مكار بمپارێزه. ئه‌وانه‌ی پیلانیان داناوه تا قاچم بخلیسكێنن. لووتبه‌رزان ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه. په‌ت و تۆڕیان بڵاو كردۆته‌وه. له ده‌م ڕێگا داویان بۆم ناوه‌ته‌وه. سیلاه. به په‌روه‌ردگارم وت: “تۆ خوداوه‌ندی منی”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ له ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م بگره. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست، هێزی ڕزگاریم، له ڕۆژی شه‌ڕدا سه‌ری منت داپۆشی. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئاره‌زووه‌كانی به‌دكار مه‌هێنه دی. لێمه‌گه‌ڕێ پیلانه‌كانی سه‌ربگرێت. تا لووتبه‌رز نه‌بن. سیلاه.
په‌سنییه‌كان 140 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 140
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:140-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان