لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 16:106-33

زەبوورەکان 16:106-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لە ئۆردوگا بەغیلییان برد بە موسا و بە هارونی تەرخانکراوی یەزدان. زەوی لێک بووەوە و داتانی قووت دا، بەسەر تاقمەکەی ئەبیرامدا هاتەوەیەک. ئاگر بەربووە تاقمەکەیان، گڕ بەدکارانی هەڵلووشی. لە حۆرێڤ گوێرەکەیەکیان دروستکرد، کڕنۆشیان بۆ پەیکەرێکی داڕێژراو برد. شکۆیان گۆڕییەوە بە پەیکەری گای گیاخۆر. خودای ڕزگارکەری خۆیان لەبیر کرد، کە لە میسر کاری مەزنی کردبوو، پەرجووەکان لە وڵاتی حام، کارە سامناکەکان لەلای دەریای سوور. ئینجا فەرمووی لەناودەچن، ئەگەر موسای هەڵبژاردەی خۆی، لە کەلێنی شووراکە لە بەرامبەری ڕانەوەستابایە، بۆ ئەوەی نەهێڵێ تووڕەیی ئەو دایانبڕزێنێ. خاکی خۆشییان بە سووک زانی، باوەڕیان بە بەڵێنی ئەو نەکرد. لەناو خێوەتەکانیاندا کەوتنە بۆڵەبۆڵ، گوێیان لە قسەی یەزدان نەگرت. ئەویش سوێندی بۆ خواردن، کە لە بیابان بە مردوویی بکەون، نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکان بخات و لە خاکەکان پەرتیان بکات. پەیوەست بوون بە بەعلی پەعۆرەوە، ئەو قوربانییانەیان خوارد کە بۆ بتی مردوو کرابوون. بە کردەوەکانیان یەزدانیان پەست کرد، دەرد بەناویاندا بڵاو بووەوە. بەڵام فینەحاس هەستا و کەوتە نێوانەوە و دەرد ڕاگیرا. بە ڕاستودروستی بۆی دانرا، نەوە دوای نەوە هەتاهەتایە. لەلای مێرگی مەریبا یەزدانیان تووڕە کرد و موسا بەهۆی ئەوانە کەوتە ناخۆشی، چونکە کاتێک ئەوان لە ڕۆحی خودا یاخیبوون، قسەی ناشایستەش لە دەمی موسا دەرچوو.

زەبوورەکان 16:106-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌ ئۆردوگا ئیره‌ییان برد به‌ موشێ و به‌ هارونی پارسای په‌روه‌ردگار. زه‌وی لێک بووه‌وه‌ و داتانی قووت دا. به‌سه‌ر تاقمه‌كه‌ی ئه‌بیڕامدا هاته‌وه‌یه‌ک. ئاگر به‌ربووه‌ تاقمه‌كه‌یان. گڕ به‌دكارانی سووتاند. له‌ حۆرێڤ گوێره‌كه‌یه‌كیان دروست كرد، كڕنۆشیان بۆ په‌یكه‌رێكی داڕژاو برد. شكۆیان گۆڕییه‌وه‌ به‌ په‌یكه‌ری گای گیا خۆر. خودای ڕزگاریده‌ریان له‌بیركرد. كه‌ له‌ میسڕ كاری مه‌زنی كردبوو. په‌رجوه‌كان له‌ وڵاتی حام. كاره‌ سامناكه‌كان له‌لای ده‌ریای سووف. ئینجا فه‌رمووی له‌ناوده‌چن. ئه‌گه‌ر موشێی هه‌ڵبژارده‌ی خۆی، له‌ كه‌لێنه‌كه‌ له‌ به‌رده‌می نه‌وه‌ستایه‌، تا نه‌هێڵێ‌ تووڕه‌یی ئه‌و دایانڕزێنێ‌. زه‌ویی په‌سه‌ندیان به‌ سووک زانی. باوه‌ڕیان به‌ فه‌رمووده‌ی ئه‌و نه‌كرد. به‌ڵكو له‌نێو خێوه‌ته‌كانیاندا كه‌وتنه‌ بۆڵه‌بۆڵ. گوێیان له‌ قسه‌ی په‌روه‌ردگار نه‌گرت. ئه‌ویش سوێندی بۆ خواردن. كه‌ له‌ بیابان بیانخات. نه‌وه‌كانیان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا بخات و له‌ زه‌ویه‌كاندا په‌رتیان بكات. ده‌ستیان به‌ به‌علی په‌عۆڕه‌وه‌ گرت. قوربانیی مردووانیان خوارد. به‌ كرده‌وه‌كانیان په‌ستیان كرد، ده‌رد به‌نێویاندا بڵاوبووه‌وه‌. ئه‌وسا فینحاس هه‌ستا و كه‌وته‌ به‌ینه‌وه. ده‌رد ڕاگیرا. به‌ بێتاوانی بۆی دانرا. نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ تا جاویدانی. له‌ لای ئاوی مه‌ریبا تووڕه‌یان كرد، موشێ به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ بوو كه‌وته‌ ناخۆشی. چونكه‌ ڕووحیان تاڵ كرد. زاری خۆی لێیان نه‌گرت.