له ئۆردوگا ئیره‌ییان برد به موشێ و به هارونی پارسا‌ی په‌روه‌ردگار. زه‌وی لێک بووه‌وه و داتانی قووت دا. به‌سه‌ر تاقمه‌كه‌ی ئه‌بیڕامدا هاته‌وه‌یه‌ک. ئاگر به‌ربووه تاقمه‌كه‌یان. گڕ به‌دكارانی سووتاند. له حۆرێڤ گوێره‌كه‌یه‌كیان دروست كرد، كڕنۆشیان بۆ په‌یكه‌رێكی داڕژاو برد. شكۆیان گۆڕییه‌وه به په‌یكه‌ری گای گیا خۆر. خودای ڕزگاریده‌ریان له‌بیركرد. كه له میسڕ كاری مه‌زنی كردبوو. په‌رجوه‌كان له وڵاتی حام. كاره سامناكه‌كان له‌لای ده‌ریای سووف. ئینجا فه‌رمووی له‌ناوده‌چن. ئه‌گه‌ر موشێی هه‌ڵبژارده‌ی خۆی، له كه‌لێنه‌كه له به‌رده‌می نه‌وه‌ستایه، تا نه‌هێڵێ تووڕه‌یی ئه‌و دایانڕزێنێ. زه‌ویی په‌سه‌ندیان به سووک زانی. باوه‌ڕیان به فه‌رمووده‌ی ئه‌و نه‌كرد. به‌ڵكو له‌نێو خێوه‌ته‌كانیاندا كه‌وتنه بۆڵه‌بۆڵ. گوێیان له قسه‌ی په‌روه‌ردگار نه‌گرت. ئه‌ویش سوێندی بۆ خواردن. كه له بیابان بیانخات. نه‌وه‌كانیان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا بخات و له زه‌ویه‌كاندا په‌رتیان بكات. ده‌ستیان به به‌علی په‌عۆڕه‌وه گرت. قوربانیی مردووانیان خوارد. به كرده‌وه‌كانیان په‌ستیان كرد، ده‌رد به‌نێویاندا بڵاوبووه‌وه. ئه‌وسا فینحاس هه‌ستا و كه‌وته به‌ینه‌وه. ده‌رد ڕاگیرا. به بێتاوانی بۆی دانرا. نه‌وه دوای نه‌وه تا جاویدانی. له لای ئاوی مه‌ریبا تووڕه‌یان كرد، موشێ به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بوو كه‌وته ناخۆشی. چونكه ڕووحیان تاڵ كرد. زاری خۆی لێیان نه‌گرت.
په‌سنییه‌كان 106 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 106
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 16:106-33
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان