لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 16:105-36

زەبوورەکان 16:105-36 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

قاتوقڕی ناردە سەر زەوی، هەموو نانێکی لە زەوی بڕی. کەسێکی لەپێشیانەوە نارد، یوسف بە کۆیلایەتی فرۆشرا، بە کۆت ئازاری پێیان دا، زنجیری ئاسنیان لە ملی کرد، هەتا کاتی هاتنەدی قسەکەی، پەیامی یەزدان ڕاستگۆیی ئەوی چەسپاند. پاشا ناردی کۆتەکەیان کردەوە، فەرمانڕەوای گەلان ئازادی کرد. کردی بە گەورەی ماڵی خۆی، کردی بە دەسەڵاتدار لەسەر هەموو موڵکی خۆی، بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی میرەکانی ڕێنمایی بکات، پیرەکانی فێری دانایی بکات. جا ئیسرائیل هاتە میسر، یاقوب لە خاکی حام بوو بە لانەواز. بەم جۆرەی کرد گەلەکەی زۆر بە بەروبووم بن، لە هەموو دوژمنەکانی بەهێزتری کردن، ئەو دڵی گۆڕین بۆ ئەوەی ڕقیان لە گەلەکەی بێتەوە، هەتا فێڵ لە خزمەتکارەکانی بکەن. موسای بەندەی خۆی نارد و هارون ئەوەی هەڵیبژارد. لەنێو خۆیان ئەو پەرجوو و نیشانانەی فەرمانی پێکرابوو، لە خاکی حام هێنایانە دی. تاریکی نارد و تاریک داهات، میسرییەکان لە دژی فەرمانەکانی یاخی بوون. ئاوەکانی گۆڕین بۆ خوێن، ماسییەکانیانی کوشت. زەوی پڕبوو لە بۆق، کە چوونە نێو نوێنی پاشاکانیشیان. بە فەرمانی ئەو مێشومەگەز هات، مێشوولە بۆ هەموو سنوورەکانیان. بارانی کردن بە تەرزە، ئاگری بە گڕ لە زەوییەکانیان. لە هەنجیر و دار مێوەکانی دان، درەختی سنوورەکانیانی شکاند. بە فەرمانی ئەو کوللە هات، کوللەحاجی بێشومار، هەموو سەوزایی زەوییەکەیانی خوارد، بەروبوومی خاکەکەیانی خوارد. لە هەموو نۆبەرەیەکی دا لە خاکەکەیان، یەکەمین بەرهەمی پیاوەتییان.

زەبوورەکان 16:105-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

جاڕی برسیێتی دا له‌سه‌ر زه‌وی. هه‌موو نانێكی له‌ زه‌وی بڕی. كه‌سێكی له‌ پێشیانه‌وه‌ نارد. یۆسپ به‌ كۆیلایه‌تی فرۆشرا. به‌ كۆت ئازاری پێیه‌كانیان دا. ئاسنیان له‌ ملی كرد، تا كاتی هاتنه‌دیی قسه‌كه‌ی. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار تاقیی كرده‌وه‌. پاشا ناردی و كردیانه‌وه‌. فه‌رمانڕه‌وای گه‌لان ئازادی كرد. كردی به‌ گه‌وره‌ی ماڵی خۆی، كردی به‌ ده‌سه‌ڵاتداری هه‌موو موڵكی خۆی. تا به‌ دڵی خۆی میره‌كانی به‌ند بكات. ڕیش سپێكانی فێری دانایی بكات. جا ئیسڕائیل هاته‌ میسڕ. یاقوو له‌ زه‌ویی حام بوو به‌ لانه‌واز. وای كرد گه‌له‌كه‌ی زۆر به‌ به‌روبووم بن، له‌ هه‌موو دوژمنه‌كانی سه‌ربه‌رزتری كردن. دڵی گۆڕین تا ڕقیان له‌ گه‌له‌كه‌ی بێته‌وه‌. تا فێڵ له‌ به‌نده‌كانی بكه‌ن. موشێی به‌نده‌ی خۆی نارد و هاڕون ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبژارد. له‌نێوانیان وشه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌ویان هێنایه‌ دی. په‌رجوه‌كانی له‌ زه‌ویی حام. تاریكی نارد و تاریک داهات، دژ به‌ فه‌رمووده‌كه‌ی نه‌وه‌ستان. ئاوه‌كانی گۆڕین بۆ خوێن. ماسییه‌كانیانی كوشت. زه‌وی پڕبوو له‌ بۆق، ته‌نانه‌ت له‌نێو نوێنی پاشاكانیان. فه‌رمانی دا و مێش و مه‌گه‌ز هاته‌ نێو هه‌موو سنووره‌كانیان. بارانی كردن به‌ ته‌رزه‌. ئاگری به‌ گڕ له‌ زه‌وییه‌كانیان. له‌ دارمێو و هه‌نجیره‌كانی دان، دره‌ختی سنووره‌كانیانی شكاند. به‌ فه‌رمانی ئه‌و كوللـه‌ و كوللـه‌حاجی به‌ بێشومار هات. هه‌موو سه‌وزایی وڵاته‌كه‌یانی خوارد، به‌روبوومی زه‌ویه‌كه‌یانی خوارد. هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی زه‌ویه‌كه‌یانی كوشت. سه‌ره‌تای هه‌موو هێزیان.