جاڕی برسیێتی دا له‌سه‌ر زه‌وی. هه‌موو نانێكی له زه‌وی بڕی. كه‌سێكی له پێشیانه‌وه نارد. یۆسپ به كۆیلایه‌تی فرۆشرا. به كۆت ئازاری پێیه‌كانیان دا. ئاسنیان له ملی كرد، تا كاتی هاتنه‌دیی قسه‌كه‌ی. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار تاقیی كرده‌وه. پاشا ناردی و كردیانه‌وه. فه‌رمانڕه‌وای گه‌لان ئازادی كرد. كردی به گه‌وره‌ی ماڵی خۆی، كردی به ده‌سه‌ڵاتداری هه‌موو موڵكی خۆی. تا به دڵی خۆی میره‌كانی به‌ند بكات. ڕیش سپێكانی فێری دانایی بكات. جا ئیسڕائیل هاته میسڕ. یاقوو له زه‌ویی حام بوو به لانه‌واز. وای كرد گه‌له‌كه‌ی زۆر به به‌روبووم بن، له هه‌موو دوژمنه‌كانی سه‌ربه‌رزتری كردن. دڵی گۆڕین تا ڕقیان له گه‌له‌كه‌ی بێته‌وه. تا فێڵ له به‌نده‌كانی بكه‌ن. موشێی به‌نده‌ی خۆی نارد و هاڕون ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبژارد. له‌نێوانیان وشه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌ویان هێنایه دی. په‌رجوه‌كانی له زه‌ویی حام. تاریكی نارد و تاریک داهات، دژ به فه‌رمووده‌كه‌ی نه‌وه‌ستان. ئاوه‌كانی گۆڕین بۆ خوێن. ماسییه‌كانیانی كوشت. زه‌وی پڕبوو له بۆق، ته‌نانه‌ت له‌نێو نوێنی پاشاكانیان. فه‌رمانی دا و مێش و مه‌گه‌ز هاته نێو هه‌موو سنووره‌كانیان. بارانی كردن به ته‌رزه. ئاگری به گڕ له زه‌وییه‌كانیان. له دارمێو و هه‌نجیره‌كانی دان، دره‌ختی سنووره‌كانیانی شكاند. به فه‌رمانی ئه‌و كوللـه و كوللـه‌حاجی به بێ‌شومار هات. هه‌موو سه‌وزایی وڵاته‌كه‌یانی خوارد، به‌روبوومی زه‌ویه‌كه‌یانی خوارد. هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی زه‌ویه‌كه‌یانی كوشت. سه‌ره‌تای هه‌موو هێزیان.
په‌سنییه‌كان 105 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 105
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 16:105-36
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان