زەبوورەکان 2:104-9
زەبوورەکان 2:104-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک به‌رگ ڕووناكیت پۆشیوه. وه‌ک خێوه‌ت ئاسمانانت هه‌ڵداوه. وه‌ک كاریته به‌رزاییه‌كه‌ت له‌سه‌ر ئاو داناوه. هه‌وری ئاسمان بووه‌ته گالیسكه‌ت. به‌سه‌ر باڵی باوه ده‌ڕۆیت. باكانت كردۆته فریشته‌كانت. بڵێسه‌ی ئاگر به‌نده‌كانت. زه‌ویت له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆی دامه‌زراندووه. تاهه‌تایه و تا جاویدانی ناله‌قێت. تۆ وه‌ک كراس زه‌ویت به ده‌ریای قووڵ داپۆشی. له‌سه‌ر چیاكان ئاو ڕاده‌وه‌ستێت. به‌ڵام له سه‌رزه‌نشتی تۆ هه‌ڵدێن. له گرمه‌ی گه‌واره‌ی تۆ ڕاده‌كه‌ن. به‌سه‌ر چیاكان كه‌وتن و شۆڕ ده‌بنه‌وه نێو دۆڵه‌كان، بۆ ئه‌و شوێنه‌ی تۆ بۆت دامه‌زراندووه. سنوورێكت دانا لێی تێنه‌په‌ڕن. نه‌گه‌ڕێنه‌وه تا زه‌وی داپۆشن.
زەبوورەکان 2:104-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەک بەرگ ڕووناکیت پۆشیوە، وەک خێوەت ئاسمانت هەڵداوە، وەک کاریتە بەیتوونەکەت لەسەر ئاو داناوە. هەوری ئاسمانت کردووەتە گالیسکەت، بەسەر باڵی باوە دەڕۆیت. بایەکانت کردووەتە فریشتەکانت، بڵێسەی ئاگر خزمەتکارانت. زەویت لەسەر بناغەی خۆی دامەزراندووە، هەتاهەتایە نالەقێت. تۆ وەک کراس زەویت بە دەریای قووڵ داپۆشی، لەسەر چیاکان ئاوەکان ڕادەوەستن. بەڵام لە سەرزەنشتی تۆ ئاوەکان هەڵاتن، لە گرمەی دەنگی تۆ بە ترسەوە ڕایانکرد، بەسەر چیاکان کەوتن و شۆڕ بوونەوە ناو دۆڵەکان، بۆ ئەو شوێنەی تۆ بۆت دامەزراندبوون. سنوورێکت دانا لێی تێنەپەڕن، نەگەڕێنەوە هەتا زەوی دابپۆشن.