وه‌ک به‌رگ ڕووناكیت پۆشیوه. وه‌ک خێوه‌ت ئاسمانانت هه‌ڵداوه. وه‌ک كاریته به‌رزاییه‌كه‌ت له‌سه‌ر ئاو داناوه. هه‌وری ئاسمان بووه‌ته گالیسكه‌ت. به‌سه‌ر باڵی باوه ده‌ڕۆیت. باكانت كردۆته فریشته‌كانت. بڵێسه‌ی ئاگر به‌نده‌كانت. زه‌ویت له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆی دامه‌زراندووه. تاهه‌تایه و تا جاویدانی ناله‌قێت. تۆ وه‌ک كراس زه‌ویت به ده‌ریای قووڵ داپۆشی. له‌سه‌ر چیاكان ئاو ڕاده‌وه‌ستێت. به‌ڵام له سه‌رزه‌نشتی تۆ هه‌ڵدێن. له گرمه‌ی گه‌واره‌ی تۆ ڕاده‌كه‌ن. به‌سه‌ر چیاكان كه‌وتن و شۆڕ ده‌بنه‌وه نێو دۆڵه‌كان، بۆ ئه‌و شوێنه‌ی تۆ بۆت دامه‌زراندووه. سنوورێكت دانا لێی تێنه‌په‌ڕن. نه‌گه‌ڕێنه‌وه تا زه‌وی داپۆشن.
په‌سنییه‌كان 104 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 104
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 2:104-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان