لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 10:104-23

زەبوورەکان 10:104-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کانیاو لە شیوەکان دەتەقێنیتەوە، بۆ ئەوەی لەنێوان چیاکاندا بڕۆن. هەموو زیندەوەرێکی دەشتودەر ئاودەدەن، کەرەکێوییەکان تینووێتی خۆیانی پێ دەشکێنن. باڵندەی ئاسمان هێلانەی تێدا دەکات، لەناو چڵەکان دەخوێنێت. لە بەیتوونەکەی خۆتەوە چیاکان ئاو دەدەیت، زەوی لە بەروبوومی کردەوەکانت تێر دەبێت. گیا بۆ ئاژەڵی ماڵی دەڕوێنیت، سەوزە بۆ خزمەتی مرۆڤ، بۆ دەرهێنانی نان لە زەوییەوە. مەی پێ دەبەخشی بۆ ئەوەی دڵی مرۆڤ خۆش بکەی، ڕۆن بۆ درەوشانەوەی زیاتری ڕووی، نان بۆ پتەوکردنی دڵی مرۆڤ. درەختەکانی یەزدان تێر دەبن، ئەو داری ئورزەی لوبنان کە چاندی، ئەوەی چۆلەکە هێلانەی تێدا دەکات، لەقلەقیش داری سنەوبەر ماڵیەتی، چیای بەرزیش بۆ بزنە کێوی، تاشەبەردەکانیش پەناگای گۆڕهەڵکەنە. مانگت دروستکرد بۆ دیاریکردنی وەرزەکان، خۆریش ئاوابوونی خۆی دەزانێت. تاریکی دادێنێت دەبێت بە شەو، هەموو زیندەوەری دارستان تێیدا دەکەونە جموجۆڵ. بەچکە شێر بۆ نێچیر دەنەڕێنن، بۆ داواکردنی خواردنیان لە خودا. کە ڕۆژ هەڵدێت دەکشێنەوە، لەناو لانەکانیان خۆیان مات دەکەن. مرۆڤ دەچێت بۆ ئیشوکاری، بۆ ڕەنجکێشییەکەی هەتا ئێوارە.

زەبوورەکان 10:104-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كانیاو ده‌ته‌قێنیه‌وه‌ له‌نێو دۆڵه‌كان. تا له‌ نێوان چیاكاندا ڕێ بكه‌ن. هه‌موو زینده‌وه‌رێكی ده‌شتوده‌ر ئاوده‌ده‌ن. كه‌ره‌كێوییه‌كان تینوویه‌تی خۆیانی پێ ده‌شكێنن. باڵنده‌ی ئاسمان دڵنیا ده‌بێت پێیان و هێلانه‌ ده‌كات. له‌نێو چڵه‌كان ده‌خوێنێت. له‌ به‌رازایی خۆته‌وه‌ چیاكان ئاو ده‌ده‌یت. زه‌وی له‌ به‌روبوومی كرده‌وه‌كانت تێر ده‌بێت. گیا بۆ ئاژه‌ڵی ماڵی ده‌ڕوێنیت، سه‌وزه‌ بۆ خزمه‌تی مرۆڤ، بۆ ده‌رهێنانی نان له‌ زه‌وییه‌وه‌. مه‌ییش دڵی مرۆڤ خۆش ده‌كات. ڕۆن بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی زیاتری ڕووی. نانێكه‌ بۆ پته‌وكردنی دڵی مرۆڤ. دره‌خته‌كانی په‌روه‌ردگار تێر ده‌بن، ئه‌و ئورزه‌ی لوبنان كه‌ چاندی. ئه‌وه‌ی چۆله‌كه‌ هێلانه‌ی تێدا ده‌كات. له‌قله‌قیش سنه‌وبه‌ر ماڵیه‌تی. چیای به‌رزیش بۆ بزنه‌ كێوی. تاشه‌به‌رده‌كانیش په‌ناگای گۆڕهه‌ڵكه‌نه‌. مانگی دروستكرد بۆ كاته‌كان. خۆریش ئاوابوونی خۆی ده‌زانێت. تاریكی دادێنێت ده‌بێت به‌ شه‌و. هه‌موو زینده‌وه‌ری دارستان تیای ده‌كه‌ونه‌ جموجۆڵ. به‌چكه‌ شێر بۆ نێچیر ده‌نه‌ڕێنن، بۆ داواكردنی خواردنیان له‌ خودا. كه‌ خۆر هه‌ڵدێت ده‌كشێنه‌وه‌. له‌نێو لانه‌كانیان خۆیان مات ده‌كه‌ن. مرۆڤ ده‌رده‌چێت بۆ ئیش و كاری، بۆ ڕه‌نجكێشیه‌كه‌ی تاكو ئێواره‌.