كانیاو ده‌ته‌قێنیه‌وه له‌نێو دۆڵه‌كان. تا له نێوان چیاكاندا ڕێ بكه‌ن. هه‌موو زینده‌وه‌رێكی ده‌شتوده‌ر ئاوده‌ده‌ن. كه‌ره‌كێوییه‌كان تینوویه‌تی خۆیانی پێ ده‌شكێنن. باڵنده‌ی ئاسمان دڵنیا ده‌بێت پێیان و هێلانه ده‌كات. له‌نێو چڵه‌كان ده‌خوێنێت. له به‌رازایی خۆته‌وه چیاكان ئاو ده‌ده‌یت. زه‌وی له به‌روبوومی كرده‌وه‌كانت تێر ده‌بێت. گیا بۆ ئاژه‌ڵی ماڵی ده‌ڕوێنیت، سه‌وزه بۆ خزمه‌تی مرۆڤ، بۆ ده‌رهێنانی نان له زه‌وییه‌وه. مه‌ییش دڵی مرۆڤ خۆش ده‌كات. ڕۆن بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی زیاتری ڕووی. نانێكه بۆ پته‌وكردنی دڵی مرۆڤ. دره‌خته‌كانی په‌روه‌ردگار تێر ده‌بن، ئه‌و ئورزه‌ی لوبنان كه چاندی. ئه‌وه‌ی چۆله‌كه هێلانه‌ی تێدا ده‌كات. له‌قله‌قیش سنه‌وبه‌ر ماڵیه‌تی. چیای به‌رزیش بۆ بزنه كێوی. تاشه‌به‌رده‌كانیش په‌ناگای گۆڕهه‌ڵكه‌نه. مانگی دروستكرد بۆ كاته‌كان. خۆریش ئاوابوونی خۆی ده‌زانێت. تاریكی دادێنێت ده‌بێت به شه‌و. هه‌موو زینده‌وه‌ری دارستان تیای ده‌كه‌ونه جموجۆڵ. به‌چكه شێر بۆ نێچیر ده‌نه‌ڕێنن، بۆ داواكردنی خواردنیان له خودا. كه خۆر هه‌ڵدێت ده‌كشێنه‌وه. له‌نێو لانه‌كانیان خۆیان مات ده‌كه‌ن. مرۆڤ ده‌رده‌چێت بۆ ئیش و كاری، بۆ ڕه‌نجكێشیه‌كه‌ی تاكو ئێواره.
په‌سنییه‌كان 104 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 104
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 10:104-23
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان