یۆحەنا 13:9-25
یۆحەنا 13:9-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا ئه‌وه‌ی پێشتر نابینا بوو هێنایانه لای په‌ڕیشییه‌كان. ئه‌و ڕۆژه‌ی ئیشۆع قوڕه‌كه‌ی گرته‌وه و چاوی كرده‌وه شه‌ممه بوو. په‌ڕیشییه‌كانیش لێیان پرسی چۆن بینیت. پێی وتن: “قوڕی خسته سه‌ر چاوم، منیش شوشتم و وا ده‌بینم”. هه‌ندێک له په‌ڕیشییه‌كان وتیان: “ئه‌م پیاوه له خوداوه نییه، چونكه شه‌ممه ناپارێزێت”. هه‌ندێكی دیكه وتیان: “چۆن پیاوێكی گوناهبار ده‌توانێت په‌رجوی ئاوا بكات؟” ئیتر دووبه‌ره‌كییان تێدابوو. دیسان به نابیناكه‌یان وت: “تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و چی ده‌ڵێی، كه چاوی تۆی كرده‌وه؟” وتی: “پێغه‌مبه‌ره!”. جووه‌كان بڕوایان نه‌كرد كه ئه‌مه نابینا بووه و وا ده‌بینێت، تاكو دایبابی ئه‌وه‌یان بانگ‌كرد كه ده‌بینێت. لێیان پرسین و وتیان: “ئایا ئه‌مه كوڕتانه كه ده‌ڵێن به زگ‌ماک نابینا بووه؟ ئه‌ی ئێستا چۆن ده‌بینێت؟” دایبابی وه‌ڵامیان دایه‌وه: “ده‌زانین ئه‌مه كوڕمانه و به زگ‌ماک نابینا بوو. به‌ڵام نازانین ئێستا چۆن ده‌بینێت، یان نازانین كێ چاوی كردووه‌ته‌وه. خۆی به‌ته‌مه‌نه، پرسی لێ بكه‌ن، با باسی خۆی بكات”. دایبابی له ترسی جووه‌كان ئه‌مه‌یان وت، چونكه جوو ته‌گبیریان كردبوو هه‌ر كه‌سێک دان بنێت كه ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه، له كه‌نیشت ده‌ریده‌كه‌ن. بۆیه دایبابی وتیان: “خۆی به‌ته‌مه‌نه، پرسی لێ بكه‌ن”. دیسان ئه‌و پیاوه‌ی پێشتر نابینا بوو بانگ‌كرد و پێیان وت: “خودا شكۆدار بكه! ئێمه ده‌زانین ئه‌م پیاوه گوناهباره”. كابرا وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “ئه‌گه‌ر گوناهباره، نازانم، به‌ڵام یه‌ک شت ده‌زانم، نابینا بووم و ئێستا ده‌بینم”.
یۆحەنا 13:9-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
جا ئەوەی پێشتر نابینا بوو بردیانە لای فەریسییەکان. ئەو ڕۆژەی عیسا قوڕەکەی گرتەوە و چاوی کردەوە شەممە بوو. لەبەر ئەوە فەریسییەکان لێیان پرسی کە چۆن چاوی چاک بووەتەوە. پیاوەکە وەڵامی دانەوە: «قوڕی خستە سەر چاوم، منیش شوشتم و ئێستا دەبینم.» هەندێک لە فەریسییەکان گوتیان: «ئەم پیاوە لە خوداوە نییە، چونکە شەممە ناپارێزێت.» بەڵام هەندێکی دیکە گوتیان: «چۆن پیاوێکی گوناهبار دەتوانێت پەرجووی بەم جۆرە بکات؟» ئیتر دووبەرەکی کەوتە نێوانیان. دیسان لە نابیناکەیان پرسی: «تۆ دەربارەی ئەو چی دەڵێی، چونکە چاوی تۆی چاک کردەوە؟» گوتی: «پێغەمبەرە.» ڕابەرانی جولەکەکان باوەڕیان نەکرد کە ئەمە نابینا بووە و ئێستا دەبینێت، هەتا ئەوەی دایک و باوکی پیاوەکەیان بانگکرد. لێیان پرسین: «ئایا ئەمە کوڕتانە کە دەڵێن بە زگ‌ماک نابینا بووە؟ ئەی ئێستا چۆن دەبینێت؟» دایک و باوکی وەڵامیان دایەوە: «دەزانین ئەمە کوڕمانە و بە زگ‌ماک نابینا بوو. بەڵام نازانین ئێستا چۆن دەبینێت، یان نازانین کێ چاوی چاک کردووەتەوە. لە خۆی بپرسن، ئەو گەورەیە و باسی خۆی دەکات.» دایک و باوکی لە ترسی ڕابەرانی جولەکە ئەمەیان گوت، چونکە تەگبیریان کردبوو هەرکەسێک دانبنێت کە عیسا مەسیحەکەیە، لە کەنیشت دەریدەکەن. لەبەر ئەوە دایک و باوکی گوتیان: «ئەو گەورەیە، لە خۆی بپرسن.» دیسان فەریسییەکان ئەو پیاوەی پێشتر نابینا بوو بانگیان کرد و پێیان گوت: «سوێند بە خودا بخۆ کە ڕاستییەکە بڵێیت! دەزانین ئەم پیاوە گوناهبارە.» کابرا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر ئەو گوناهبارە، نازانم، بەڵام یەک شت دەزانم، نابینا بووم و ئێستا دەبینم.»