کۆلۆسی 10:4-18
کۆلۆسی 10:4-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەریستارخۆسی هاوڕێی بەندیێتیم سڵاوتان لێدەکات، مەرقۆسی ئامۆزای بەرناباسیش. دەربارەی ئەو ڕاسپاردەتان وەرگرتووە. ئەگەر هاتە لاتان پێشوازیی لێ بکەن. هەروەها عیسا کە بە یوستۆس ناودەبردرێت، ئەویش سڵاوی بۆتان هەیە. تەنها ئەمانە لەنێوان هاوکارانم بۆ شانشینی خودا لە جولەکەکانن، ئەوانەی بوونە هاندەرم. ئەپەفراسی بەندەی عیسای مەسیح، ئەویش لە خۆتانە و سڵاوتان لێدەکات، هەردەم لە نوێژەکانیدا لە پێناوتاندا تێدەکۆشێت، تاکو لە تەواویدا بچەسپێن و تەواو دڵنیا بن لە هەموو خواستی خودا. شایەتیی بۆ دەدەم کە زۆر ماندوو دەبێت بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شارەکانی لاودیکییان و هیراپۆلیسن. لۆقای پزیشکی خۆشەویست و دیماس سڵاوتان لێدەکەن. سڵاو بکەن لە خوشکان و برایانی لاودیکییا و نیمفاس و ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیەتی. کاتێک ئەم نامەیەتان بۆ خوێنرایەوە، وابکەن لە کڵێسا‌ی لاودیکییەکانیش بخوێنرێتەوە، ئەوەی هی لاودیکییاشە ئێوە بیخوێننەوە. بە ئەرخیپۆس بڵێن: «سەیری ئەو خزمەتە بکە کە لە مەسیحی باڵادەستەوە وەرتگرتووە، تاکو تەواوی بکەیت.» من پۆڵسم، ئەم سڵاوە دەستخەتی خۆمە. یادی کۆتەکانم بکەن. نیعمەت لەگەڵتان بێت.
کۆلۆسی 10:4-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌رسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقوسی ئامۆزای به‌رنڤاش كه ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه. ئه‌گه‌ر هاته لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئیشۆع كه به یستۆس ناوده‌بردرێت. ته‌نها ئه‌مانه له‌نێوان هاوكارانم بۆ پاشایه‌تیی خودا له خروسه‌بڕاوانن، ئه‌وانه‌ی بوونه هانده‌رم. ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له خۆتانه و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له نوێژه‌كانی له پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له هه‌موو خواستی خودا. گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌م كه زۆر ماندوو ده‌بێت بۆ ئێوه و ئه‌وانه‌ی له لاودیكییان و ئه‌وانه‌ی له هیراپۆلیسدان. لۆقای پزیشكی خۆشه‌ویست و دیما سڵاوتان لێده‌كه‌ن. سڵاو له برایانی لاودیكییا و نیمفاس و ئه‌و وارگه‌یه‌ی له ماڵه‌كه‌یدایه بكه‌ن. كاتێ ئه‌م په‌یامه‌تان بۆ خوێندرایه‌وه، وابكه‌ن له وارگه‌ی لاودیكییه‌كانیش بخوێندرێته‌وه، ئه‌وه‌ی هی لاودیكییاشه ئێوه بیخوێننه‌وه. به ئه‌رخیپۆس بڵێن: “سه‌یری ئه‌و ڕاژه‌یه بكه كه له په‌روه‌ردگار وه‌رتگرت، تاكو ته‌واوی بكه‌یت”. من پۆڵۆسم، سڵاوه‌كه ده‌ستخه‌تی خۆمه. یادی كۆته‌كانم بكه‌ن. به‌خشش له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.