قولسێ 4
4
1 ئه‌ی گه‌وره‌كان، له‌گه‌ڵ كۆیله‌كان دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان بن، بزانن ئێوه‌ش گه‌وره‌تان هه‌یه له ئاسمانان.
2 په‌یوه‌ست بن به نوێژكردنهوه، به سوپاسه‌وه بێ‌دار بن. 3 له‌پێناوی ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن تاكو خودا ده‌رگایه‌كمان بۆ بكاته‌وه بۆ په‌یامه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كۆت كراوم، 4 تاكو ئاشكرای بكه‌م وه‌ک پێویسته بدوێم. 5 به دانایی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ڕه‌فتار بكه‌ن، كات بقۆزنه‌وه. 6 قسه‌تان هه‌رده‌م پڕبێت له به‌خشش، به خوێ سوێر كرابێت، تاكو بزانن چۆن پێویسته وه‌ڵامی هه‌ر كه‌سێک بده‌نه‌وه.
7 تۆخیقۆس هه‌موو هه‌واڵێكی منتان ده‌داتێ، برای خۆشه‌ویست و ڕاژه‌وانی سه‌رڕاست و هاوبه‌نده له په‌روه‌ردگار. 8 به تایبه‌تی بۆ ئه‌مه ناردمه لاتان، تاكو هه‌واڵتان بزانێت و دڵنه‌واییتان بكات، 9 له‌گه‌ڵ ئه‌نسیموسی برای سه‌رڕاست و خۆشه‌ویست، ئه‌وه‌ی له خۆتانه، ئه‌وان هه‌واڵی هه‌موو شتێكی ئێره‌تان ده‌ده‌نێ.
10 ئه‌رسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقوسی ئامۆزای به‌رنڤاش كه ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه.
ئه‌گه‌ر هاته لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن، 11 هه‌روه‌ها ئیشۆع كه به یستۆس ناوده‌بردرێت. ته‌نها ئه‌مانه له‌نێوان هاوكارانم بۆ پاشایه‌تیی خودا له خروسه‌بڕاوانن، ئه‌وانه‌ی بوونه هانده‌رم.
12 ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له خۆتانه و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له نوێژه‌كانی له پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له هه‌موو خواستی خودا.
13 گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌م كه زۆر ماندوو ده‌بێت بۆ ئێوه و ئه‌وانه‌ی له لاودیكییان و ئه‌وانه‌ی له هیراپۆلیسدان. 14 لۆقای پزیشكی خۆشه‌ویست و دیما سڵاوتان لێده‌كه‌ن. 15 سڵاو له برایانی لاودیكییا و نیمفاس و ئه‌و وارگه‌یه‌ی له ماڵه‌كه‌یدایه بكه‌ن.
16 كاتێ ئه‌م په‌یامه‌تان بۆ خوێندرایه‌وه،
وابكه‌ن له وارگه‌ی لاودیكییه‌كانیش بخوێندرێته‌وه،
ئه‌وه‌ی هی لاودیكییاشه ئێوه بیخوێننه‌وه.
17 به ئه‌رخیپۆس بڵێن:
“سه‌یری ئه‌و ڕاژه‌یه بكه كه له په‌روه‌ردگار وه‌رتگرت،
تاكو ته‌واوی بكه‌یت”.
18 من پۆڵۆسم، سڵاوه‌كه ده‌ستخه‌تی خۆمه.
یادی كۆته‌كانم بكه‌ن.
به‌خشش له‌گه‌ڵتان بێت.
ئامین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
قولسێ 4: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧