یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 1
1
1 پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار: به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه.
2 هه‌رده‌م له پێناوی هه‌مووتان سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، له نوێژه‌كانمان یادتان ده‌كه‌ین، 3 بێ بڕان له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. 4 برایان، خۆشه‌ویستانی خودا، ده‌زانین كه هه‌ڵیبژاردوون، 5 چونكه ته‌نها به قسه ئینجیلمان بۆ نه‌هێنان، به‌ڵكو به هێز و به ڕووحی پارسا و به دڵنیایی زۆر، وه‌ک ده‌زانن له پێناوی ئێوه له‌نێوانتاندا چ جۆره كه‌سێک بووین. 6 ئێوه‌ش لاسایی ئێمه و په‌روه‌ردگارتان كرده‌وه، له ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به شادیی ڕووحی پارسا وشه‌كه‌تان په‌سه‌ند كرد، 7 تاكو بوونه نموونه بۆ هه‌موو باوه‌ڕداران له ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه. 8 چونكه وشه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لای ئێوه‌وه بڵاو كرایه‌وه، نه‌ک ته‌نها له ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه، به‌ڵكو باوه‌ڕتان به خودا له هه‌موو شوێنێک بڵاو بوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت پێویستمان به‌وه نییه شتێک بڵێین. 9 چونكه خۆیان باسمان ده‌كه‌ن كه پێشوازیتان بۆ ئێمه چۆن بووه و چۆن له بته‌وه بۆ خودا گه‌ڕانه‌وه، تاكو خودای زیندوو و ڕاست بپه‌رستن، 10 بۆ چاوه‌ڕوانیی ڕۆڵه‌كه‌ی له ئاسمان، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه، ئیشۆع، ئه‌وه‌ی له تووڕه‌یی داهاتوو ده‌ربازمان ده‌كات.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 1: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧