لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

قولسێ 10:4-18

قولسێ 10:4-18 PNTZS

ئه‌رسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقوسی ئامۆزای به‌رنڤاش كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه‌. ئه‌گه‌ر هاته‌ لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئیشۆع كه‌ به‌ یستۆس ناوده‌بردرێت. ته‌نها ئه‌مانه‌ له‌نێوان هاوكارانم بۆ پاشایه‌تیی خودا له‌ خروسه‌بڕاوانن، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ هانده‌رم. ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له‌ خۆتانه‌ و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له‌ نوێژه‌كانی له‌ پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له‌ ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له‌ هه‌موو خواستی خودا. گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌م كه‌ زۆر ماندوو ده‌بێت بۆ ئێوه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ لاودیكییان و ئه‌وانه‌ی له‌ هیراپۆلیسدان. لۆقای پزیشكی خۆشه‌ویست و دیما سڵاوتان لێده‌كه‌ن. سڵاو له‌ برایانی لاودیكییا و نیمفاس و ئه‌و وارگه‌یه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یدایه‌ بكه‌ن. كاتێ ئه‌م په‌یامه‌تان بۆ خوێندرایه‌وه‌، وابكه‌ن له‌ وارگه‌ی لاودیكییه‌كانیش بخوێندرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی هی لاودیكییاشه‌ ئێوه‌ بیخوێننه‌وه‌. به‌ ئه‌رخیپۆس بڵێن: “سه‌یری ئه‌و ڕاژه‌یه‌ بكه‌ كه‌ له‌ په‌روه‌ردگار وه‌رتگرت، تاكو ته‌واوی بكه‌یت”. من پۆڵۆسم، سڵاوه‌كه‌ ده‌ستخه‌تی خۆمه‌. یادی كۆته‌كانم بكه‌ن. به‌خشش له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.