کردار 20:7-43
کردار 20:7-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و كاته‌دا مووشێ له‌دایكبوو. زۆر جوان بوو، سێ مانگ له ماڵی باوكی به‌خێوكرا، كاتێ دوور خرایه‌وه، كچی پڕعون هه‌ڵیگرته‌وه و كردییه كوڕی خۆی و به‌خێوی كرد. مووشێش له‌نێو هه‌موو دانایی میسڕییه‌كان په‌روه‌رده كرا، به توانا له قسه و كرداردا. كاتێ ته‌مه‌نی بووه چل ساڵ، هاته سه‌ر دڵی سه‌ردانی براكانی بكات، نه‌وه‌ی ئیسڕائیل. یه‌كێكی بینی سته‌می لێ ده‌كرێت، به‌رگری لێ‌كرد و دادوه‌ری بۆ سته‌م لێكراو كرد، میسڕییه‌كه‌ی كوشت. وایزانی برایانی تێده‌گه‌ن كه خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و قورتاریان ده‌كات. به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتن. ڕۆژی دووه‌م دوو له برایانی بۆی ده‌ركه‌وتن و به‌شه‌ڕده‌هاتن، هه‌وڵی ده‌دا ئاشتیان بكاته‌وه، وتی: ئێوه بران، بۆچی ده‌ست بۆ یه‌كتری درێژ ده‌كه‌ن؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی سته‌می له نزیكه‌كه‌ی ده‌كرد، پاڵێكی پێوه نا و وتی: {كێ تۆی كردووه به سه‌رۆک و دادوه‌ر به‌سه‌رمان؟ ده‌ته‌وێ بمكوژیت وه‌ک دوێنێ میسڕییه‌كه‌ت كوشت؟} مووشێش به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه هه‌ڵات، له زه‌ویی میدیان بووه بێگانه و له‌وێ دوو كوڕی بوو. دوای ئه‌وه‌ی چل ساڵ ته‌واوبوو، فریشته‌ی خوداوه‌ند له بیابانی شاخی سینه‌ی له‌نێو ده‌وه‌نێكی داگیرساودا بۆی ده‌ركه‌وت. مووشێش ئه‌مه‌ی بینی و له دیمه‌نه‌كه سه‌رسام بوو، ده‌چووه پێش تاكو له نزیكه‌وه سه‌یر بكات، ده‌نگی په‌روه‌ردگار هات: {منم خودای باوكانت، خودای ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو} . به‌ڵام مووشێ له‌رز گرتی و نه‌یوێرا سه‌یر بكات. {جا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: سۆله‌كانت له پێت دابكه‌نه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی تۆ له‌سه‌ری وه‌ستاوی زه‌ویه‌كی پارسا‌یه. من نه‌هامه‌تیی گه‌لی خۆم له میسڕ بینی و ناڵه‌یانم بیست، دابه‌زیم تاكو قورتاریان بكه‌م. ئێستاش وه‌ره، ده‌تنێرمه میسڕ} . ئه‌وه مووشێیه كه ڕه‌تیان كرده‌وه و وتیان: {كێ تۆی كردووه به سه‌رۆک و دادوه‌ر به‌سه‌رمان؟} هه‌ر ئه‌و بوو خودا وه‌ک سه‌رۆک و قوربانیده‌ر به ده‌ستی ئه‌و فریشته‌یه ناردی كه له ده‌وه‌نه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت. ئه‌م ده‌ریهێنان، له ماوه‌ی چل ساڵدا په‌رجو و نیشانه‌ی له خاكی میسڕ و ده‌ریای سوور و چۆڵه‌وانیش كرد. ئه‌مه ئه‌و مووشێیه كه به نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی وت: {خودا له‌نێو برایانتان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو منتان بۆ په‌یداده‌كات، گوێی لێ بگرن} . هه‌ر ئه‌ویش بوو له چۆڵه‌وانی له‌نێو وارگه‌كه‌دا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و فریشته‌یه‌ی له شاخی سینه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ باوكانیشمان، ئه‌وه‌ی وته زیندووه‌كانی وه‌رگرت تاكو بمانداتێ. به‌ڵام باوكانمان نه‌یانویست گوێڕایه‌ڵی بن. به‌ڵكو ڕه‌تیانكرده‌وه و دڵیان بۆ میسڕ ده‌گه‌ڕایه‌وه. به هاڕونیان وت: {خوداوه‌ندێكمان بۆ دروست بكه له‌پێشمانه‌وه بێت، چونكه ئه‌م مووشێیه‌ی له زه‌ویی میسڕه‌وه ده‌ریهێناین نازانین چی لێهات!} . له‌و ڕۆژانه‌دا بتێكیان له شێوه‌ی گۆلک دروستكرد و قوربانییان بۆ كرد، به ده‌ستكردی خۆیان دڵشاد بوون. خودا‌ش ڕووی لێ وه‌رگێڕان و وازی لێ هێنان ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان بپه‌رستن، وه‌ک له سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه: {ئه‌ی ماڵی ئیسڕائیل، ئایا به درێژایی چل ساڵ له چۆڵه‌وانی قوربانیی سه‌ربڕاو و پێشكه‌شكراوتان بۆ من كرد؟ نه‌خێر، به‌ڵكو ڕه‌شماڵی بتی مۆلۆختان له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی خوداوه‌ندی خۆتان هه‌ڵگرت، ڕه‌مفان، ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی دروستتان كرد تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌ن. بۆیه بۆ دوورتر له باڤل دوورتان ده‌خه‌مه‌وه} .
کردار 20:7-43 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«لەو کاتەدا مو‌سا لەدایک بوو. لەبەرچاوی خودا جوان بوو، سێ مانگ لە ماڵی باوکی بەخێوکرا، کاتێک دوورخرایەوە، کچی فیرعەون هەڵیگرتەوە و کردییە کوڕی خۆی و بەخێوی کرد. موساش لەناو هەموو دانایی میسرییەکاندا پەروەردە کرا، بە توانا لە قسە و کرداردا. «کاتێک تەمەنی بووە چل ساڵ، بڕیاری دا سەردانی برا ئیسرائیلییەکانی بکات. یەکێکیانی بینی ستەمی لێ دەکرێت، بەرگری لێکرد و دادوەریی بۆ ستەملێکراو کرد، میسرییەکەی کوشت. وایزانی برایانی تێدەگەن کە خودا لەسەر دەستی ئەو ڕزگاریان دەکات. بەڵام تێنەگەیشتن. بۆ بەیانی دوو لە برا عیبرانییەکانی بینی کە شەڕیان دەکرد، هەوڵی دەدا ئاشتیان بکاتەوە، گوتی: ”ئێوە بران، بۆچی دەست بۆ یەکتری درێژ دەکەن؟“ «بەڵام ئەوەی ستەمی لە نزیکەکەی دەکرد، پاڵێکی پێوەنا و گوتی: ﴿کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟ ئایا دەتەوێ بمکوژیت هەروەک دوێنێ میسرییەکەت کوشت؟﴾ موساش بەهۆی ئەم قسەیەوە هەڵهات، لە خاکی میدیان بووە بێگانە و لەوێ دوو کوڕی بوو. «دوای ئەوەی چل ساڵ تەواوبوو، ﴿فریشتەیەک لە بیابانی شاخی سینا لەنێو دەوەنێکی داگیرساودا بۆی دەرکەوت.﴾ موساش ئەمەی بینی و لە دیمەنەکە سەرسام بوو، دەچووە پێش تاکو لە نزیکەوە سەیر بکات، دەنگی یەزدان هات: ﴿من خودای باوکانت، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبم.﴾ بەڵام مو‌سا لەرز گرتی و نەیوێرا سەیر بکات. «﴿جا یەزدان پێی فەرموو: پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لەسەری وەستاویت خاکێکی پیرۆزە. بەڕاستی من ئەزیەتی گەلەکەی خۆمم لە میسر بینی و گوێم لە ناڵەیان بوو، هاتمە خوارەوە تاکو دەربازیان بکەم. ئێستاش وەرە، دەتنێرمە میسر.﴾ «ئەو موسایەی ڕەتیان کردەوە و گوتیان: ﴿کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟﴾ هەر ئەو بوو خودا وەک گەورە و ئازادکەر بە دەستی ئەو فریشتەیە ناردی کە لە دەوەنەکەدا بۆی دەرکەوت. جا مو‌سا گەلەکەی لە میسر هێنایە دەرەوە، پەرجوو و نیشانەی کرد لە خاکی میسر، لە دەریای سوور، هەروەها لە ماوەی چل ساڵدا لە چۆڵەوانی. «ئەمە ئەو موسایەیە کە بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: ﴿خودا لەنێو براکانتان پێغەمبەرێکی وەک منتان بۆ دادەنێت.﴾ هەر ئەویش بوو لە چۆڵەوانی لەناو کڵێساکەدا بوو، لەگەڵ ئەو فریشتەیەی لە شاخی سینا قسەی لەگەڵی دەکرد، لەگەڵ باوباپیرانیشمان، ئەوەی وشە زیندووەکانی وەرگرت تاکو بمانداتێ. «بەڵام باوباپیرانمان نەیانویست گوێڕایەڵی بن. ئەویان ڕەتکردەوە و دڵیان بۆ میسر لێی دەدا. بە هارونیان گوت: ﴿چەند خوداوەندێکمان بۆ دروستبکە تاکو پێشڕەویمان بکەن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا نازانین چی لێهات.﴾ لەو ڕۆژانەدا بتێکیان لە شێوەی گۆلک دروستکرد و قوربانییان بۆ کرد، بە دەستکردی خۆیان دڵشاد بوون. بەڵام خودا ڕووی لێ وەرگێڕان و وازی لێ هێنان ئەستێرەکانی ئاسمان بپەرستن، وەک لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە: «﴿ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی قوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟ نەخێر، بەڵکو نزرگەی بتی مۆلەختان لەگەڵ ئەستێرەی خوداوەندەکەتان هەڵگرت، ڕێفان، ئەو پەیکەرانەی دروستتان کرد تاکو بیانپەرستن. لەبەر ئەوە من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە بابل دوورترە.﴾