كردار 7
7
1 كاهینی باڵا لێی پرسی: “ئه‌م شتانه وان؟” 2 ئه‌ویش وتی: “برایان و باوكان گوێ‌بگرن! خوداوه‌ندی شكۆ بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ له میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی له حاران نیشته‌جێ بێت، 3 پێی فه‌رموو: {له زه‌وی و هۆزی خۆت ده‌رچۆ و وه‌ره بۆ ئه‌و زه‌وییه‌ی پیشانت ده‌ده‌م}. 4 زه‌ویی كلدانییه‌كانی به‌جێهێشت و له حاران نیشته‌جێ بوو. دوای مردنی باوكی، خودا له‌وێوه گواستییه‌وه بۆ ئه‌م زه‌ویه‌ی ئێوه ئێستا تیایدا نیشته‌جێن. 5 لێره‌دا هیچ میراتێكی پێی نه‌دا، ته‌نانه‌ت شوێن پێیه‌كیش. به‌ڵام به‌ڵێنی پێدا كه {به موڵک بیداته خۆی و نه‌وه‌كه‌ی له‌دوای خۆی}، هێشتا منداڵی نه‌بوو. 6 خودا‌ش ئاوای فه‌رموو: {وه‌چه‌كانت له زه‌ویه‌كی نامۆ ده‌بن كه هی خۆیان نییه، ده‌بنه كۆیله‌یان و چوار سه‌د ساڵ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه. 7ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش حوكم ده‌ده‌م، كه وه‌ک كۆیله ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن}، خودا فه‌رموویه‌تی، {دوای ئه‌وه درده‌چن و له‌م شوێنه ده‌مپه‌رستن}. 8 هه‌روه‌ها په‌یمانی خروسه‌بڕانی له‌گه‌ڵ به‌ست. جا ئسخه‌قی بوو، له هه‌شت ڕۆژیدا خروسه‌بڕانی كرد. ئسخه‌قیش یاقووی بوو، یاقووش دوازده باوكه‌كه. 9 باوكانیش ئیره‌ییان به یۆسپ برد، فرۆشتیانه میسڕ. به‌ڵام خودای له‌گه‌ڵ بوو، 10 له هه‌موو ناخۆشییه‌كانی ڕزگاری كرد، له‌به‌رده‌م پڕعونی پاشای میسڕدا به‌خشش و دانایی پێ دا. ئه‌ویش به‌رپرسێتیی میسڕ و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خۆی پێ دا.
11 ئینجا برسیێتی و ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن به‌سه‌ر هه‌موو میسڕ و كه‌نعاندا هات، باوكانمان خواردنیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت. 12 كاتێ یاقوو بیستی له میسڕدا دانه‌وێڵه هه‌یه، جاری یه‌كه‌م باوكانمانی نارد. 13 بۆ جاری دووه‌م یۆسپ به برایانی ناسرا، بنه‌ماڵه‌ی یۆسپیش بۆ پڕعون ده‌ركه‌وت. 14 ئیتر یۆسپ ناردی یاقووی باوكی هه‌موو هۆزه‌كه‌ی بۆ میسڕ بانگ‌كرد، حه‌فتا و پێنج كه‌س بوون. 15 جا یاقوو بۆ میسڕ دابه‌زی و مرد، خۆی و باوكانمان. 16 ئینجا بۆ شه‌كیم گه‌ڕاندیانه‌وه و له‌و گۆڕه ناشتییان كه ئه‌وڕاهه‌م له شه‌كیم به بڕێک زیو له كوڕه‌كانی حه‌مۆری كڕی. 17 به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی به‌ڵێنه‌كه نزیک ده‌بووه‌وه كه خودا بۆ ئه‌وڕاهه‌م سوێندی خواردبوو، گه‌ل له میسڕ په‌ره‌یان ده‌سه‌ند و زۆرده‌بوون، 18 تاكو {پاشایه‌كی دیكه له میسڕ هاته سه‌ر ته‌خت یۆسپی نه‌ده‌ناسی}. 19 له‌گه‌ڵ نه‌ژاده‌كه‌مان به فێڵ ده‌جوڵایه‌وه و خراپه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان كرد، ناچاری ده‌كردن منداڵه ساواكانیان دووربخه‌نه‌وه تاكو بمرن.
20 له‌و كاته‌دا مووشێ له‌دایكبوو. زۆر جوان بوو، سێ مانگ له ماڵی باوكی به‌خێوكرا، 21 كاتێ دوور خرایه‌وه، كچی پڕعون هه‌ڵیگرته‌وه و كردییه كوڕی خۆی و به‌خێوی كرد. 22 مووشێش له‌نێو هه‌موو دانایی میسڕییه‌كان په‌روه‌رده كرا، به توانا له قسه و كرداردا. 23 كاتێ ته‌مه‌نی بووه چل ساڵ، هاته سه‌ر دڵی سه‌ردانی براكانی بكات، نه‌وه‌ی ئیسڕائیل. 24 یه‌كێكی بینی سته‌می لێ ده‌كرێت، به‌رگری لێ‌كرد و دادوه‌ری بۆ سته‌م لێكراو كرد، میسڕییه‌كه‌ی كوشت. 25 وایزانی برایانی تێده‌گه‌ن كه خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و قورتاریان ده‌كات. به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتن. 26 ڕۆژی دووه‌م دوو له برایانی بۆی ده‌ركه‌وتن و به‌شه‌ڕده‌هاتن، هه‌وڵی ده‌دا ئاشتیان بكاته‌وه، وتی: ئێوه بران، بۆچی ده‌ست بۆ یه‌كتری درێژ ده‌كه‌ن؟ 27 به‌ڵام ئه‌وه‌ی سته‌می له نزیكه‌كه‌ی ده‌كرد، پاڵێكی پێوه نا و وتی: {كێ تۆی كردووه به سه‌رۆک و دادوه‌ر به‌سه‌رمان؟ 28 ده‌ته‌وێ بمكوژیت وه‌ک دوێنێ میسڕییه‌كه‌ت كوشت؟} 29 مووشێش به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه هه‌ڵات، له زه‌ویی میدیان بووه بێگانه و له‌وێ دوو كوڕی بوو.
30 دوای ئه‌وه‌ی چل ساڵ ته‌واوبوو، فریشته‌ی خوداوه‌ند له بیابانی شاخی سینه‌ی له‌نێو ده‌وه‌نێكی داگیرساودا بۆی ده‌ركه‌وت. 31 مووشێش ئه‌مه‌ی بینی و له دیمه‌نه‌كه سه‌رسام بوو، ده‌چووه پێش تاكو له نزیكه‌وه سه‌یر بكات، ده‌نگی په‌روه‌ردگار هات: 32 {منم خودای باوكانت، خودای ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو}. به‌ڵام مووشێ له‌رز گرتی و نه‌یوێرا سه‌یر بكات. 33 {جا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: سۆله‌كانت له پێت دابكه‌نه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی تۆ له‌سه‌ری وه‌ستاوی زه‌ویه‌كی پارسا‌یه. 34 من نه‌هامه‌تیی گه‌لی خۆم له میسڕ بینی و ناڵه‌یانم بیست، دابه‌زیم تاكو قورتاریان بكه‌م. ئێستاش وه‌ره، ده‌تنێرمه میسڕ}.
35 ئه‌وه مووشێیه كه ڕه‌تیان كرده‌وه و وتیان: {كێ تۆی كردووه به سه‌رۆک و دادوه‌ر به‌سه‌رمان؟} هه‌ر ئه‌و بوو خودا وه‌ک سه‌رۆک و قوربانیده‌ر به ده‌ستی ئه‌و فریشته‌یه ناردی كه له ده‌وه‌نه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت. 36 ئه‌م ده‌ریهێنان، له ماوه‌ی چل ساڵدا په‌رجو و نیشانه‌ی له خاكی میسڕ و ده‌ریای سوور و چۆڵه‌وانیش كرد.
37 ئه‌مه ئه‌و مووشێیه كه به نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی وت: {خودا له‌نێو برایانتان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو منتان بۆ په‌یداده‌كات، گوێی لێ بگرن}. 38 هه‌ر ئه‌ویش بوو له چۆڵه‌وانی له‌نێو وارگه‌كه‌دا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و فریشته‌یه‌ی له شاخی سینه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ باوكانیشمان، ئه‌وه‌ی وته زیندووه‌كانی وه‌رگرت تاكو بمانداتێ. 39 به‌ڵام باوكانمان نه‌یانویست گوێڕایه‌ڵی بن. به‌ڵكو ڕه‌تیانكرده‌وه و دڵیان بۆ میسڕ ده‌گه‌ڕایه‌وه. 40 به هاڕونیان وت: {خوداوه‌ندێكمان بۆ دروست بكه له‌پێشمانه‌وه بێت، چونكه ئه‌م مووشێیه‌ی له زه‌ویی میسڕه‌وه ده‌ریهێناین نازانین چی لێهات!}. 41 له‌و ڕۆژانه‌دا بتێكیان له شێوه‌ی گۆلک دروستكرد و قوربانییان بۆ كرد، به ده‌ستكردی خۆیان دڵشاد بوون. 42 خودا‌ش ڕووی لێ وه‌رگێڕان و وازی لێ هێنان ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان بپه‌رستن، وه‌ک له سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه: {ئه‌ی ماڵی ئیسڕائیل، ئایا به درێژایی چل ساڵ له چۆڵه‌وانی قوربانیی سه‌ربڕاو و پێشكه‌شكراوتان بۆ من كرد؟ 43 نه‌خێر، به‌ڵكو ڕه‌شماڵی بتی مۆلۆختان له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی خوداوه‌ندی خۆتان هه‌ڵگرت، ڕه‌مفان، ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی دروستتان كرد تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌ن. بۆیه بۆ دوورتر له باڤل دوورتان ده‌خه‌مه‌وه}.
44 نشینگه‌ی گه‌واهیدانیش له چۆڵه‌وانیدا له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان بوو، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی خودا فه‌رمانی به مووشێ كرد له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه دروستی بكات كه بینیویه‌تی. 45 جا باوكانمان نشینگه‌كه‌یان وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ یه‌شوع بردییانه نێو موڵكی ئه‌و گه‌لانه‌ی خودا له‌به‌رده‌می باوكانمان ده‌ریكردن تا ڕۆژانی داوید، 46 ئه‌وه‌ی له‌لای خودا ڕه‌زامه‌ندیی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش هه‌وڵی دا نشینگه‌یه‌ک بۆ خوداوه‌ندی یاقوو دروست بكات. 47 به‌ڵام شلیمون بوو كه خانوویه‌كی بۆ دروستكرد. 48 به‌ڵام خودای هه‌ره‌به‌رز له ماڵی ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت، وه‌ک پێغه‌مبه‌ر وتوویه‌تی: 49 {ئاسمان ته‌ختی منه و زه‌ویش ته‌خته‌پێمه، چ ماڵێكم بۆ بنیاد ده‌نێن؟ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، له‌كوێیه شوێنی حه‌وانه‌وه‌م؟ 50 ئایا ده‌ستی من هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی دروست نه‌كردووه؟}
51 ئه‌ی كه للـه‌ڕه‌قان، ئه‌ی دڵ و گوێ خروسه‌بڕان نه‌كراوان! ئێوه وه‌ک باوكانتان هه‌میشه به‌ربه‌ره‌كانێی ڕووحی پارسا ده‌كه‌ن! باوكانتان چۆن بوون ئێوه‌ش وان. 52 باوكانتان چ پێغه‌مبه‌رێكیان نه‌چه‌وساندۆته‌وه؟ ئه‌وانه‌شیان كوشت كه زوو باسی هاتنی بێتاوانه‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێوه ڕاده‌ستتان كرد و كوشتتان 53 ئێوه ته‌وراتتان به ڕێنمایی فریشته‌كان وه‌رگرت و په‌یڕه‌وتان نه‌كرد”.
54 كاتێ گوێیان له‌مانه بوو، دڵیان پڕبوو له كینه و ددانیان لێی جیڕكرده‌وه. 55 به‌ڵام ئه‌و پڕ ببوو له ڕووحی پارسا، چاوی بڕییه ئاسمان، شكۆی خودای بینی و ئیشۆعیش له‌لای ڕاستی خودا وه‌ستابوو. 56 وتی: “ده‌بینم ئاسمان كراوه‌ته‌وه و ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌لای ڕاستی خودا ڕاوه‌ستاوه”. 57 به ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كرد و گوێی خۆیان داخست، پێكڕا په‌لاماریان دا، 58 بردییانه ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌ردبارانیان كرد. گه‌واهیده‌ره‌كانیش جله‌كانیان له‌به‌رپێی گه‌نجێک داكه‌ند ناوی شاوول بوو. 59 كاتێ ئستیفانۆسیان به‌ردباران ده‌كرد، نوێژی ده‌كرد و ده‌یووت: “ئیشۆعی په‌روه‌ردگار، ڕووحم وه‌ربگره!” 60 ئینجا چۆكی دادا و به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “په‌روه‌ردگار، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه”. ئه‌مه‌ی وت و نووست.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
كردار 7: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧