لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 2:7-8

کردار 2:7-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ویش وتی: “برایان و باوكان گوێبگرن! خوداوه‌ندی شكۆ بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ له‌ میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی له‌ حاران نیشته‌جێ بێت، پێی فه‌رموو: {له‌ زه‌وی و هۆزی خۆت ده‌رچۆ و وه‌ره‌ بۆ ئه‌و زه‌وییه‌ی پیشانت ده‌ده‌م} . زه‌ویی كلدانییه‌كانی به‌جێهێشت و له‌ حاران نیشته‌جێ بوو. دوای مردنی باوكی، خودا له‌وێوه‌ گواستییه‌وه‌ بۆ ئه‌م زه‌ویه‌ی ئێوه‌ ئێستا تیایدا نیشته‌جێن. لێره‌دا هیچ میراتێكی پێی نه‌دا، ته‌نانه‌ت شوێن پێیه‌كیش. به‌ڵام به‌ڵێنی پێدا كه‌ {به‌ موڵک بیداته‌ خۆی و نه‌وه‌كه‌ی له‌دوای خۆی} ، هێشتا منداڵی نه‌بوو. خوداش ئاوای فه‌رموو: {وه‌چه‌كانت له‌ زه‌ویه‌كی نامۆ ده‌بن كه‌ هی خۆیان نییه‌، ده‌بنه‌ كۆیله‌یان و چوار سه‌د ساڵ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه‌. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش حوكم ده‌ده‌م، كه‌ وه‌ک كۆیله‌ ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن} ، خودا فه‌رموویه‌تی، {دوای ئه‌وه‌ درده‌چن و له‌م شوێنه‌ ده‌مپه‌رستن} . هه‌روه‌ها په‌یمانی خروسه‌بڕانی له‌گه‌ڵ به‌ست. جا ئسخه‌قی بوو، له‌ هه‌شت ڕۆژیدا خروسه‌بڕانی كرد. ئسخه‌قیش یاقووی بوو، یاقووش دوازده‌ باوكه‌كه‌.

هاوبەشی بکە
کردار 7 بخوێنەوە

کردار 2:7-8 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەویش گوتی: «برایان و باوکان گوێ بگرن، خودای شکۆمەندی بۆ ئیبراهیمی باوکمان دەرکەوت کاتێک لە میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئەوەی لە حاران نیشتەجێ بێت، پێی فەرموو: ﴿خاک و کەسوکارت بەجێبهێڵە و بڕۆ بۆ ئەو خاکەی پیشانت دەدەم.﴾ «خاکی کلدانییەکانی بەجێهێشت و لە حاران نیشتەجێ بوو. دوای مردنی باوکی، خودا لەوێوە گواستییەوە بۆ ئەم خاکەی ئێوە ئێستا تێیدا نیشتەجێن. لێرەدا هیچ میراتێکی نەدایێ، تەنانەت شوێن پێیەکیش. بەڵام خودا بەڵێنی پێدا کە بە موڵک بیداتە خۆی و وەچەکەی لەدوای خۆی، هەرچەندە هێشتا منداڵی نەبوو. خوداش ئاوای فەرموو: ﴿نەوەکانت لە خاکێک نامۆ دەبن کە هی خۆیان نییە، دەبنە کۆیلەیان و چوار سەد ساڵ دەیانچەوسێننەوە. بەڵام ئەو نەتەوەیەش حوکم دەدەم، کە ئەوان وەک کۆیلە خزمەتیان دەکەن،﴾ خودا فەرموویەتی، ﴿دوای ئەوە دێنە دەرەوە و لەم شوێنە دەمپەرستن.﴾ خوداش پەیمانی خەتەنەکردنی لەگەڵ ئیبراهیم بەست. ئاوا ئیسحاقی بوو، لە تەمەنی هەشت ڕۆژیدا خەتەنەی کرد. ئیسحاقیش یاقوبی بوو، یاقوبیش دوازدە باوکانی یەکەمینی بوو.

هاوبەشی بکە
کردار 7 بخوێنەوە