لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 2:7-8

كردار 2:7-8 PNTZS

ئه‌ویش وتی: “برایان و باوكان گوێبگرن! خوداوه‌ندی شكۆ بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ له‌ میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی له‌ حاران نیشته‌جێ بێت، پێی فه‌رموو: {له‌ زه‌وی و هۆزی خۆت ده‌رچۆ و وه‌ره‌ بۆ ئه‌و زه‌وییه‌ی پیشانت ده‌ده‌م} . زه‌ویی كلدانییه‌كانی به‌جێهێشت و له‌ حاران نیشته‌جێ بوو. دوای مردنی باوكی، خودا له‌وێوه‌ گواستییه‌وه‌ بۆ ئه‌م زه‌ویه‌ی ئێوه‌ ئێستا تیایدا نیشته‌جێن. لێره‌دا هیچ میراتێكی پێی نه‌دا، ته‌نانه‌ت شوێن پێیه‌كیش. به‌ڵام به‌ڵێنی پێدا كه‌ {به‌ موڵک بیداته‌ خۆی و نه‌وه‌كه‌ی له‌دوای خۆی} ، هێشتا منداڵی نه‌بوو. خوداش ئاوای فه‌رموو: {وه‌چه‌كانت له‌ زه‌ویه‌كی نامۆ ده‌بن كه‌ هی خۆیان نییه‌، ده‌بنه‌ كۆیله‌یان و چوار سه‌د ساڵ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه‌. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش حوكم ده‌ده‌م، كه‌ وه‌ک كۆیله‌ ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن} ، خودا فه‌رموویه‌تی، {دوای ئه‌وه‌ درده‌چن و له‌م شوێنه‌ ده‌مپه‌رستن} . هه‌روه‌ها په‌یمانی خروسه‌بڕانی له‌گه‌ڵ به‌ست. جا ئسخه‌قی بوو، له‌ هه‌شت ڕۆژیدا خروسه‌بڕانی كرد. ئسخه‌قیش یاقووی بوو، یاقووش دوازده‌ باوكه‌كه‌.