کردار 23:19-41
کردار 23:19-41 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەو کاتەدا لەبەر ڕێگاکە ئاژاوەیەکی گەورە سەریهەڵدا. لەوێ زیوگەرێک بە ناوی دیمیتریۆس هەبوو کە پەرستگای بچووکی زیوینی ئەرتەمیسی دروستدەکرد و قازانجێکی باشی هەبوو بۆ پیشەوەران. ئیتر کرێکارەکانی خۆی و هاوپیشەکانی کۆکردەوە و گوتی: «کوڕینە، هەروەک دەزانن لەم پیشەیەوە داهاتێکی باشمان دەستدەکەوێت، بینیوتانە و بیستووتانە کە نەک تەنها لە ئەفەسۆس، بگرە لە هەموو ئاسیا، ئەم پۆڵسە قەناعەتی بە خەڵکێکی زۆر هێناوە و لەڕێ لایداون، دەڵێت ئەوانەی دەستکردن خودا نین. نەک تەنها ئیشەکەمان دەکەوێتە مەترسییەوە بەڵکو پەرستگاکەی ئەرتەمیسی خواژنی گەورەش هیچ بەهایەکی نامێنێت، ئەوەی هەموو ئاسیا و جیهان دەیپەرستن پایەبەرزییەکەی لەدەست دەدات.» کاتێک گوێیان لێ‌بوو تووڕە بوون و هاواریان دەکرد: «پایە بەرزە ئەرتەمیسی ئەفەسۆسییەکان!» ئەم شڵەژانە هەموو شارەکەی گرتەوە، خەڵکەکە گایۆس و ئەریستارخۆسی مەکدۆنییان ڕاکێشایە ناو گۆڕەپانی شانۆی شار، کە هاوڕێی پۆڵس بوون لە گەشتەکەیدا. پۆڵس ویستی بچێتە ناو خەڵکەکە، بەڵام قوتابییەکان نەیانهێشت. هەروەها هەندێک گەورە پیاوی ئاسیا کە دۆستی بوون، پەیامیان بۆ نارد و لێی پاڕانەوە کە نەچێتە شانۆکە. ئیتر هەندێک هاواری شتێکیان دەکرد و هەندێک شتێکی دیکە، چونکە کۆڕەکە شێوا بوو، زۆربەشیان نەیاندەزانی بۆچی کۆبوونەتەوە. ئینجا جولەکەکان بۆ پێشەوە پاڵیان بە ئەسکەندەرەوە دەنا، هەندێک لەو خەڵکە هۆکاری ئەو ئاژاوەیان بۆ ئەو دەگەڕاندەوە. ئەویش دەستی بەرزکردەوە و دەیویست لەبەردەم خەڵکەکە بەرگری لە خۆی بکات. بەڵام کە زانییان جولەکەیە، نزیکەی دوو کاتژمێر هەموویان بەیەکەوە هاواریان دەکرد: «پایە بەرزە ئەرتەمیسی ئەفەسۆسییەکان!» ئینجا فەرمانڕەوای شارەکە خەڵکەکەی هێمن کردەوە و گوتی: «پیاوانی ئەفەسۆس، کێ هەیە نەزانێت کە شاری ئەفەسۆسییەکان پاسەوانی پەرستگای ئەرتەمیسی گەورە و ئەو پەیکەرەیە کە لە ئاسمانەوە کەوتە خوارەوە؟ بۆیە کە ئەمانە نکۆڵییان لێ ناکرێت، پێویستە هێمن بنەوە و هیچ شتێک بە سەرەڕۆیی نەکەن. ئێوە ئەم دوو پیاوەتان هێناوە، کە نە پەرستگایان بڕیوە نە کفریان سەبارەت بە خواژنەکەمان کردووە. بەڵام ئەگەر دیمیتریۆس و ئەو پیشەوەرانەی کە لەگەڵ ئەون سکاڵایان لە کەسێک هەیە، ئەوا دادگاکان کراونەتەوە و دادوەر هەیە، با سکاڵا لە یەکتری بکەن. ئەگەر داوای شتێکی دیکەش دەکەن، ئەوا لە کۆڕی یاساییدا سەیر دەکرێت. لە ڕاستیدا لە مەترسیداین بەوەی کە تاوانبار بکرێن بە ئاژاوەنانەوە، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ، هیچ پاساوێکمان نییە بۆ پاکانەی ئەم کۆبوونەوەیە.» کە ئەم شتانەی گوت، کۆمەڵەکەی بڵاوە پێ‌کرد.
کردار 23:19-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و كاته‌دا له‌به‌ر ئه‌م ڕێگایه ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویدا. چونكه زیوگه‌رێک به ناوی دیمه‌ترییوس كه په‌رستگای بچووكی زیوینی ئه‌رتامیسی دروست ده‌كرد. ئه‌مه قازانجێكی كه‌می نه‌بوو بۆ پیشه‌داران. ئیتر له‌گه‌ڵ پیشه‌دارانی ئه‌و هاوپیشه، كۆی كردنه‌وه و وتی: “كوڕینه، ئێوه ده‌زانن خۆشگوزه‌رانیمان له‌م پیشه‌یه‌یه، ده‌بینن و ده‌بیستن كه نه‌ک ته‌نها له ئه‌پیسۆس، بگره له هه‌موو ئاسیا، ئه‌م پۆڵۆسه قه‌ناعه‌تی به كۆمه‌ڵێكی زۆری هێناوه و له ڕێ لایداون، ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ده‌ستكردن خودا نین. نه‌ک ته‌نها ئه‌م به‌شه‌مان له مه‌ترسیدایه ڕێزی لێ نه‌گیرێت، به‌ڵكو په‌رستگاكه‌ی ئه‌رتامیسی خواژنی گه‌وره‌ش هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاسیا و جیهان ده‌یپه‌رستن، پایه به‌رزییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات”. كاتێ گوێیان لێ‌بوو تووڕه بوون و هاواریان كرد: “مه‌زنه ئه‌رتامیسی ئه‌پیسۆسییه‌كان!” شڵه‌ژان هه‌موو شاری گرته‌وه، یه‌كده‌ست گائیوس و ئه‌رستارخۆسی ماقیدۆنیاییان ڕاكێشایه شانۆ، كه هاوڕێی پۆڵۆس بوون له گه‌شتدا. پۆڵۆس ویستی بچێته نێو گه‌له‌كه، به‌ڵام قوتابییه‌كان نه‌یانهێشت. هه‌روه‌ها هه‌ندێک گه‌وره پیاوی ئاسیا كه دۆستی بوون، ناردیانه لای و لێی پاڕانه‌وه كه نه‌چێته شانۆكه. ئیتر هه‌ندێک هاواری شتێكیان ده‌كرد و هه‌ندێک شتێكی دیكه، چونكه كۆڕه‌كه شێوابوو، زۆربه‌شیان نه‌یانده‌زانی بۆچی كۆبوونه‌ته‌وه! ئینجا ئه‌سكه‌نده‌ریان له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه ڕ‌اكێشا، جووه‌كانیش پاڵیان پێوه ده‌نا، ئه‌سكه‌نده‌ریش ده‌ستی به‌رزكرده‌وه ده‌یویست له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه به‌رگری له خۆی بكات. به‌ڵام كه زانییان جووه، نزیكه‌ی دوو كاژێر هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه هاواریان ده‌كرد: “مه‌زنه ئه‌رتامیسی ئه‌پیسۆسییه‌كان!”. ئینجا فه‌رمانڕه‌وای شار خه‌ڵكه‌كه‌ی هێمن كرده‌وه و وتی: “پیاوانی ئه‌پیسۆس، كێ هه‌یه نه‌زانێت كه شاری ئه‌پیسۆسییه‌كان پاسه‌وانی په‌رستگای ئه‌رتامیسی مه‌زن و ئه‌و په‌یكه‌ره‌یه كه له ئاسمانه‌وه هاتۆته خواره‌وه؟ بۆیه كه ئه‌مانه نكۆڵییان لێ ناكرێت، پێویسته هێمن ببنه‌وه و شتێک به سه‌ره‌ڕۆیی نه‌كه‌ن. چونكه ئه‌م دوو پیاوه‌تان هێناوه، كه نه په‌رستگا دزن، نه كفریان به خواژنه‌كه‌تان كردووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیمه‌ترییوس و پیشه‌داره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ون سكاڵایان دژی كه‌سێک هه‌یه، ئه‌وا دادگاكان كراونه‌ته‌وه و دادوه‌ر هه‌یه، با سكاڵا له یه‌كتری بكه‌ن. ئه‌گه‌ر داوای شتێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وا له كۆڕی یاساییدا سه‌یر ده‌كرێت. چونكه له مه‌ترسی داین تاوانبار بكرێن به ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، هیچ پاساوێكیشمان نییه بۆ پاكانه‌ی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه”. كه ئه‌مه‌ی وت، كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌ڕێكرد.