له‌و كاته‌دا له‌به‌ر ئه‌م ڕێگایه ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویدا. چونكه زیوگه‌رێک به ناوی دیمه‌ترییوس كه په‌رستگای بچووكی زیوینی ئه‌رتامیسی دروست ده‌كرد. ئه‌مه قازانجێكی كه‌می نه‌بوو بۆ پیشه‌داران. ئیتر له‌گه‌ڵ پیشه‌دارانی ئه‌و هاوپیشه، كۆی كردنه‌وه و وتی: “كوڕینه، ئێوه ده‌زانن خۆشگوزه‌رانیمان له‌م پیشه‌یه‌یه، ده‌بینن و ده‌بیستن كه نه‌ک ته‌نها له ئه‌پیسۆس، بگره له هه‌موو ئاسیا، ئه‌م پۆڵۆسه قه‌ناعه‌تی به كۆمه‌ڵێكی زۆری هێناوه و له ڕێ لایداون، ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ده‌ستكردن خودا نین. نه‌ک ته‌نها ئه‌م به‌شه‌مان له مه‌ترسیدایه ڕێزی لێ نه‌گیرێت، به‌ڵكو په‌رستگاكه‌ی ئه‌رتامیسی خواژنی گه‌وره‌ش هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاسیا و جیهان ده‌یپه‌رستن، پایه به‌رزییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات”. كاتێ گوێیان لێ‌بوو تووڕه بوون و هاواریان كرد: “مه‌زنه ئه‌رتامیسی ئه‌پیسۆسییه‌كان!” شڵه‌ژان هه‌موو شاری گرته‌وه، یه‌كده‌ست گائیوس و ئه‌رستارخۆسی ماقیدۆنیاییان ڕاكێشایه شانۆ، كه هاوڕێی پۆڵۆس بوون له گه‌شتدا. پۆڵۆس ویستی بچێته نێو گه‌له‌كه، به‌ڵام قوتابییه‌كان نه‌یانهێشت. هه‌روه‌ها هه‌ندێک گه‌وره پیاوی ئاسیا كه دۆستی بوون، ناردیانه لای و لێی پاڕانه‌وه كه نه‌چێته شانۆكه. ئیتر هه‌ندێک هاواری شتێكیان ده‌كرد و هه‌ندێک شتێكی دیكه، چونكه كۆڕه‌كه شێوابوو، زۆربه‌شیان نه‌یانده‌زانی بۆچی كۆبوونه‌ته‌وه! ئینجا ئه‌سكه‌نده‌ریان له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه ڕ‌اكێشا، جووه‌كانیش پاڵیان پێوه ده‌نا، ئه‌سكه‌نده‌ریش ده‌ستی به‌رزكرده‌وه ده‌یویست له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه به‌رگری له خۆی بكات. به‌ڵام كه زانییان جووه، نزیكه‌ی دوو كاژێر هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه هاواریان ده‌كرد: “مه‌زنه ئه‌رتامیسی ئه‌پیسۆسییه‌كان!”. ئینجا فه‌رمانڕه‌وای شار خه‌ڵكه‌كه‌ی هێمن كرده‌وه و وتی: “پیاوانی ئه‌پیسۆس، كێ هه‌یه نه‌زانێت كه شاری ئه‌پیسۆسییه‌كان پاسه‌وانی په‌رستگای ئه‌رتامیسی مه‌زن و ئه‌و په‌یكه‌ره‌یه كه له ئاسمانه‌وه هاتۆته خواره‌وه؟ بۆیه كه ئه‌مانه نكۆڵییان لێ ناكرێت، پێویسته هێمن ببنه‌وه و شتێک به سه‌ره‌ڕۆیی نه‌كه‌ن. چونكه ئه‌م دوو پیاوه‌تان هێناوه، كه نه په‌رستگا دزن، نه كفریان به خواژنه‌كه‌تان كردووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیمه‌ترییوس و پیشه‌داره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ون سكاڵایان دژی كه‌سێک هه‌یه، ئه‌وا دادگاكان كراونه‌ته‌وه و دادوه‌ر هه‌یه، با سكاڵا له یه‌كتری بكه‌ن. ئه‌گه‌ر داوای شتێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وا له كۆڕی یاساییدا سه‌یر ده‌كرێت. چونكه له مه‌ترسی داین تاوانبار بكرێن به ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، هیچ پاساوێكیشمان نییه بۆ پاكانه‌ی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه”. كه ئه‌مه‌ی وت، كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌ڕێكرد.
كردار 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 23:19-41
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان