كردار 19
19
1 ئه‌وه‌بوو كه ئه‌پۆلۆس له قۆرنتێ بوو، پۆڵۆس به ڕێگا به‌رزه‌كانه‌وه تێپه‌ڕی و هاته ئه‌پیسۆس. له‌وێ هه‌ندێک قوتابیی بینی، 2 پێی وتن: “كاتێ باوه‌ڕتان هێنا، ڕووحی پارساتان وه‌رگرت؟” پێیان وت: “ته‌نانه‌ت نه‌شمانبیستووه كه ڕووحی پارسا هه‌یه!” 3 پێی وتن: “كه‌واته به چی عه‌مادكران؟” وتیان: “به عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌ن”. 4 پۆڵۆس وتی: “عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌ن عه‌مادكردنی تۆبه‌كردن بوو، به گه‌لی ده‌ووت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی له‌دوای دێت، واتا به ئیشۆعی مه‌سیح”. 5 كاتێ ئه‌مه‌یان بیست به ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار عه‌مادكران. 6 جا كاتێ پۆڵۆس ده‌ستی له‌سه‌ر دانان، ڕووحی پارسا هاته سه‌ریان، به زمانان دووان و پێشبینییان كرد. 7 به هه‌موویان نزیكه‌ی دوازده پیاو ده‌بوون.
8 ئینجا پۆڵۆس چووه كه‌نیشت، بۆ زیاتر له سێ مانگ به‌ئاشكرا ده‌دووا، گفتوگۆی ده‌كرد و ده‌رباره‌ی پاشایه‌تیی خودا قه‌ناعه‌تی به خه‌ڵک ده‌هێنا. 9 به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س كه‌للـه‌ڕه‌قییان كرد و قه‌ناعه‌تیان نه‌هێنا، له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه جنێویان به ڕێگاكه دا. لێیان جیابووه‌وه و قوتابییه‌كانی دوورخسته‌وه، ڕۆژانه له قوتابخانه‌ی تیرانۆس گفتوگۆی ده‌كرد. 10 دوو ساڵ وابوو، تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئاسیادا دانیشتبوون، جوو و یۆنانی، وشه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاریان بیست. 11 خودا‌ش په‌رجوی سه‌رسوڕهێنه‌ری به ده‌ستی پۆڵۆس ئه‌نجام ده‌دا، 12 ته‌نانه‌ت ده‌سته‌سڕ و به‌روانكه‌ی سه‌ر پێستیان ده‌هێنا، ده‌یانخسته سه‌ر نه‌خۆش و نه‌خۆشی نه‌ده‌ما، ڕووحه به‌ده‌كانیش ده‌رده‌چوون.
13 هه‌ندێک له‌و جوو گه‌ڕۆكانه‌ی ڕووحی گڵاو ده‌رده‌كه‌ن، هه‌وڵیان دا ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانه به‌كاربهێنن كه ڕووحی گڵاویان تێدایه، ده‌یانووت: “سوێندت ده‌ده‌م به ئیشۆع، ئه‌وه‌ی پۆڵۆس ڕایده‌گه‌ێنێت!”. 14 سكاوا كه كاهینێكی باڵای جوو بوو، حه‌وت كوڕی ئه‌مه‌یان ده‌كرد. 15 ڕووحه به‌ده‌كه‌ش وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئیشۆع ده‌ناسم و ده‌رباره‌ی پۆڵۆسیش ده‌زانم، به‌ڵام ئێوه كێن؟” 16 ئینجا پیاوه‌كه وا ڕووحه گڵاوه‌كه‌ی تێدابوو په‌لاماری دان و به‌سه‌ر هه‌موویاندا زاڵبوو، ده‌ره‌قه‌تیان هات، ته‌نانه‌ت به ڕووتی و بریندارییه‌وه له‌و ماڵه هه‌ڵاتن. 17 ئه‌مه‌ش زانرا له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و جوو و یۆنانییانه‌ی له ئه‌پیسۆس ده‌ژیان، هه‌موو ترس دایگرتن و ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار به‌رز ده‌بووه‌وه. 18 هه‌روه‌ها زۆر له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، ده‌هاتن و دانیان به كرده‌وه‌كانیان ده‌نا. 19 زۆر له‌وانه‌ی جادوویان به‌كارده‌هێنا، په‌رتووكه‌كانیان كۆده‌كرده‌وه و له‌به‌رده‌م هه‌مووان ده‌یانسووتاندن. نرخه‌كانیان ژمارد، بینییان په‌نجا هه‌زار زیوه. 20 به‌م شێوه‌یه وشه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار به تواناوه گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو.
21 كاتێ ئه‌مانه ته‌واو بوون، پۆڵۆس بڕیاری دا به ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌دا تێپه‌ڕێت و بڕواته یروشلایم، وتی: “پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌بم، ده‌بێت ڕۆماش ببینم”. 22 ئینجا دووان له‌وانه‌ی ڕاژه‌ی ئه‌ویان ده‌كرد ناردنی بۆ ماقیدۆنیا: تیماتیئوس و ئه‌ڕاستۆس، به‌خۆی ماوه‌یه‌ک له ئاسیا مایه‌وه. 23 له‌و كاته‌دا له‌به‌ر ئه‌م ڕێگایه ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویدا. 24 چونكه زیوگه‌رێک به ناوی دیمه‌ترییوس كه په‌رستگای بچووكی زیوینی ئه‌رتامیسی دروست ده‌كرد. ئه‌مه قازانجێكی كه‌می نه‌بوو بۆ پیشه‌داران. 25 ئیتر له‌گه‌ڵ پیشه‌دارانی ئه‌و هاوپیشه، كۆی كردنه‌وه و وتی: “كوڕینه، ئێوه ده‌زانن خۆشگوزه‌رانیمان له‌م پیشه‌یه‌یه، 26 ده‌بینن و ده‌بیستن كه نه‌ک ته‌نها له ئه‌پیسۆس، بگره له هه‌موو ئاسیا، ئه‌م پۆڵۆسه قه‌ناعه‌تی به كۆمه‌ڵێكی زۆری هێناوه و له ڕێ لایداون، ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ده‌ستكردن خودا نین. 27 نه‌ک ته‌نها ئه‌م به‌شه‌مان له مه‌ترسیدایه ڕێزی لێ نه‌گیرێت، به‌ڵكو په‌رستگاكه‌ی ئه‌رتامیسی خواژنی گه‌وره‌ش هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاسیا و جیهان ده‌یپه‌رستن، پایه به‌رزییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات”. 28 كاتێ گوێیان لێ‌بوو تووڕه بوون و هاواریان كرد: “مه‌زنه ئه‌رتامیسی ئه‌پیسۆسییه‌كان!” 29 شڵه‌ژان هه‌موو شاری گرته‌وه، یه‌كده‌ست گائیوس و ئه‌رستارخۆسی ماقیدۆنیاییان ڕاكێشایه شانۆ، كه هاوڕێی پۆڵۆس بوون له گه‌شتدا.
30 پۆڵۆس ویستی بچێته نێو گه‌له‌كه، به‌ڵام قوتابییه‌كان نه‌یانهێشت. 31 هه‌روه‌ها هه‌ندێک گه‌وره پیاوی ئاسیا كه دۆستی بوون، ناردیانه لای و لێی پاڕانه‌وه كه نه‌چێته شانۆكه. 32 ئیتر هه‌ندێک هاواری شتێكیان ده‌كرد و هه‌ندێک شتێكی دیكه، چونكه كۆڕه‌كه شێوابوو، زۆربه‌شیان نه‌یانده‌زانی بۆچی كۆبوونه‌ته‌وه! 33 ئینجا ئه‌سكه‌نده‌ریان له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه ڕ‌اكێشا، جووه‌كانیش پاڵیان پێوه ده‌نا، ئه‌سكه‌نده‌ریش ده‌ستی به‌رزكرده‌وه ده‌یویست له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه به‌رگری له خۆی بكات. 34 به‌ڵام كه زانییان جووه، نزیكه‌ی دوو كاژێر هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه هاواریان ده‌كرد: “مه‌زنه ئه‌رتامیسی ئه‌پیسۆسییه‌كان!”.
35 ئینجا فه‌رمانڕه‌وای شار خه‌ڵكه‌كه‌ی هێمن كرده‌وه و وتی: “پیاوانی ئه‌پیسۆس، كێ هه‌یه نه‌زانێت كه شاری ئه‌پیسۆسییه‌كان پاسه‌وانی په‌رستگای ئه‌رتامیسی مه‌زن و ئه‌و په‌یكه‌ره‌یه كه له ئاسمانه‌وه هاتۆته خواره‌وه؟ 36 بۆیه كه ئه‌مانه نكۆڵییان لێ ناكرێت، پێویسته هێمن ببنه‌وه و شتێک به سه‌ره‌ڕۆیی نه‌كه‌ن. 37 چونكه ئه‌م دوو پیاوه‌تان هێناوه، كه نه په‌رستگا دزن، نه كفریان به خواژنه‌كه‌تان كردووه. 38 به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیمه‌ترییوس و پیشه‌داره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ون سكاڵایان دژی كه‌سێک هه‌یه، ئه‌وا دادگاكان كراونه‌ته‌وه و دادوه‌ر هه‌یه، با سكاڵا له یه‌كتری بكه‌ن. 39 ئه‌گه‌ر داوای شتێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وا له كۆڕی یاساییدا سه‌یر ده‌كرێت. 40 چونكه له مه‌ترسی داین تاوانبار بكرێن به ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، هیچ پاساوێكیشمان نییه بۆ پاكانه‌ی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه”. 41 كه ئه‌مه‌ی وت، كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌ڕێكرد.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
كردار 19: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧