سێیەم یۆحەنا 9:1-15
سێیەم یۆحەنا 9:1-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ کڵێسام نووسیوە، بەڵام دیۆتریفس کە دەیەوێت لەنێوانیاندا ببێتە یەکەم، پێشوازیمان لێ ناکات. بۆیە ئەگەر هاتم، کردەوەکانی و ئەو غەیبەتانەی کە سەبارەت بە ئێمەی گوتووە دەیخەمەوە یادی. هەروەها بەوەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو نایەوێت پێشوازی لە خوشکان و برایان بکات و هەر یەکێک بییەوێت پێشوازییان لێ بکات، ڕێی لێ دەگرێت و لە کڵێسا دەریدەکات. خۆشەویستم، لاسایی خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە. ئەوەی چاکە بکات لە خوداوەیە، ئەوەش خراپە بکات، خودای نەبینیوە. دیمیتریۆس لەلایەن هەموو کەسێک و لەلایەن ڕاستیشەوە شایەتی بۆ دراوە. ئێمەش شایەتی دەدەین، ئێوەش دەزانن شایەتی ئێمە ڕاستە. زۆرم هەبوو بۆتی بنووسم، بەڵام نامەوێت بە قەڵەم و مەرەکەب بێت. بەڵکو ئومێدەوارم بەم زووانە بتبینم تاکو ڕووبەڕوو قسە بکەین. سڵاوت لێ بێت.
سێیەم یۆحەنا 9:1-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ وارگه‌م نووسیوه، به‌ڵام دیۆتریفس كه ده‌یه‌وێت له‌نێوانیان ببێته یه‌كه‌م، په‌سه‌ندمان ناكات. بۆیه ئه‌گه‌ر هاتم، كرده‌وه‌كانی و ئه‌و غه‌یبه‌تانه‌ی كه سه‌باره‌ت به ئێمه‌ی وتووه ده‌یخه‌مه‌وه یادی. هه‌روه‌ها به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو نایه‌وێت پێشوازی له برایان بكات و هه‌ر یه‌كێک بییه‌وێت پێشوازییان لێ بكات، ڕێی لێ ده‌گرێت و له وارگه قاویان ده‌دات. خۆشه‌ویستم، لاسایی خراپه مه‌كه‌وه به‌ڵكو چاكه. چونكه ئه‌وه‌ی چاكه بكات له خوداوه‌یه، ئه‌وه‌ش خراپه بكات، خودای نه‌بینیوه. دیمه‌ترییوس له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێک و له‌لایه‌ن خودی ڕه‌واشه‌وه گه‌واهیی بۆ دراوه. ئێمه‌ش گه‌واهیی ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش ده‌زانن گه‌واهیی ئێمه ڕاسته. زۆرم هه‌بوو بۆتی بنووسم، به‌ڵام نامه‌وێت به مه‌ره‌كه‌ب و خامه بێت. به‌ڵكو ئومێده‌وارم به‌م زووانه بتبینم تاكو ڕووبه‌ڕوو قسه بكه‌ین. ئاشتی بۆ تۆ. خۆشه‌ویستان سڵاوت لێده‌كه‌ن. به ناوه‌كانیان سڵاو له خۆشه‌ویستان بكه.