لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

سێیه‌م یوخه‌ننه‌ن 9:1-15

سێیه‌م یوخه‌ننه‌ن 9:1-15 PNTZS

بۆ وارگه‌م نووسیوه‌، به‌ڵام دیۆتریفس كه‌ ده‌یه‌وێت له‌نێوانیان ببێته‌ یه‌كه‌م، په‌سه‌ندمان ناكات. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاتم، كرده‌وه‌كانی و ئه‌و غه‌یبه‌تانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ی وتووه‌ ده‌یخه‌مه‌وه‌ یادی. هه‌روه‌ها به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو نایه‌وێت پێشوازی له‌ برایان بكات و هه‌ر یه‌كێک بییه‌وێت پێشوازییان لێ بكات، ڕێی لێ ده‌گرێت و له‌ وارگه‌ قاویان ده‌دات. خۆشه‌ویستم، لاسایی خراپه‌ مه‌كه‌وه‌ به‌ڵكو چاكه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی چاكه‌ بكات له‌ خوداوه‌یه‌، ئه‌وه‌ش خراپه‌ بكات، خودای نه‌بینیوه‌. دیمه‌ترییوس له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێک و له‌لایه‌ن خودی ڕه‌واشه‌وه‌ گه‌واهیی بۆ دراوه‌. ئێمه‌ش گه‌واهیی ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش ده‌زانن گه‌واهیی ئێمه‌ ڕاسته‌. زۆرم هه‌بوو بۆتی بنووسم، به‌ڵام نامه‌وێت به‌ مه‌ره‌كه‌ب و خامه‌ بێت. به‌ڵكو ئومێده‌وارم به‌م زووانه‌ بتبینم تاكو ڕووبه‌ڕوو قسه‌ بكه‌ین. ئاشتی بۆ تۆ. خۆشه‌ویستان سڵاوت لێده‌كه‌ن. به‌ ناوه‌كانیان سڵاو له‌ خۆشه‌ویستان بكه‌.