سێیه‌م یوخه‌ننه‌ن 1
1
1 پیره‌كه، بۆ گائیوسی خۆشه‌ویست كه له ڕه‌وادا خۆشمده‌وێت.
2 ئه‌ی خۆشه‌ویست، ده‌مه‌وێ له هه‌موو شتێک سه‌ركه‌وتوو بیت و دروست بێت، هه‌روه‌ک ده‌روونت سه‌ركه‌وتووه. 3 چونكه زۆر دڵخۆش بووم به‌وه‌ی چه‌ند برایه‌ک هاتن و گه‌واهیی ئه‌و ڕه‌وایه‌یان دا كه له تۆدا هه‌یه، هه‌روه‌ک به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆیت. 4 خۆشی له‌مه مه‌زنترم نییه: كه گوێم لێ بێت ڕۆڵه‌كانم به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن.
5 خۆشه‌ویست، تۆ به سه‌رڕاستیه‌وه هه‌موو شتێک بۆ برایان و بۆ نامۆیان ده‌كه‌یت. 6 ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م وارگه‌دا گه‌واهییان له‌سه‌ر خۆشویستنی تۆ داوه، ئه‌وانه‌ی باش ده‌كه‌یت كه به شایسته‌یی خودا به‌ڕێیان ده‌كه‌یت. 7 چونكه ئه‌وانه له پێناوی ناوه‌ی ئه‌و ده‌رچوون، هیچ شتێک له نه‌ته‌وه‌كان وه‌رناگرن. 8 بۆیه پێویسته پێشوازی له كه‌سانی وه‌ک ئه‌وانه بكه‌ین تاكو به‌یه‌كه‌وه كار بۆ ڕه‌وا بكه‌ین.
9 بۆ وارگه‌م نووسیوه، به‌ڵام دیۆتریفس كه ده‌یه‌وێت له‌نێوانیان ببێته یه‌كه‌م، په‌سه‌ندمان ناكات. 10 بۆیه ئه‌گه‌ر هاتم، كرده‌وه‌كانی و ئه‌و غه‌یبه‌تانه‌ی كه سه‌باره‌ت به ئێمه‌ی وتووه ده‌یخه‌مه‌وه یادی. هه‌روه‌ها به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو نایه‌وێت پێشوازی له برایان بكات و هه‌ر یه‌كێک بییه‌وێت پێشوازییان لێ بكات، ڕێی لێ ده‌گرێت و له وارگه قاویان ده‌دات. 11 خۆشه‌ویستم، لاسایی خراپه مه‌كه‌وه به‌ڵكو چاكه. چونكه ئه‌وه‌ی چاكه بكات له خوداوه‌یه، ئه‌وه‌ش خراپه بكات، خودای نه‌بینیوه.
12 دیمه‌ترییوس له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێک و له‌لایه‌ن خودی ڕه‌واشه‌وه گه‌واهیی بۆ دراوه. ئێمه‌ش گه‌واهیی ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش ده‌زانن گه‌واهیی ئێمه ڕاسته. 13 زۆرم هه‌بوو بۆتی بنووسم، به‌ڵام نامه‌وێت به مه‌ره‌كه‌ب و خامه بێت.
14 به‌ڵكو ئومێده‌وارم به‌م زووانه بتبینم تاكو ڕووبه‌ڕوو قسه بكه‌ین. 15 ئاشتی بۆ تۆ. خۆشه‌ویستان سڵاوت لێده‌كه‌ن. به ناوه‌كانیان سڵاو له خۆشه‌ویستان بكه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
سێیه‌م یوخه‌ننه‌ن 1: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧