لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م یوخه‌ننه‌ن 1

1
1 پیره‌كه‌، بۆ خانمه‌ بژارده‌كه‌ و بۆ ڕۆڵه‌كانیشی كه‌ له‌ ڕه‌وادا خۆشمده‌وێن، نه‌ک ته‌نها من، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌وا ده‌ناسن، 2 له‌پێناوی ئه‌و ڕه‌وایه‌ی تیاماندا جێگیر ده‌بێت و تاهه‌تایه‌ له‌گه‌ڵمان ده‌بێت: 3 به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتیتان له‌گه‌ڵ بێت‌ له‌ خودای باوک و په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی باوک، به‌ ڕه‌وا و خۆشویستنه‌وه‌.
4 زۆر دڵخۆش بووم كه‌ بینیم هه‌ندێک له‌ ڕۆڵه‌كانت به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن، وه‌ک باوک ڕایسپاردین. 5 ئێستاش خانم، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌یه‌كی نوێت بۆ بنووسم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانبووه‌: با یه‌كتریمان خۆشبووێ. 6 خۆشویستن ئه‌مه‌یه‌: به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی بڕۆین. هه‌روه‌ک له‌ سه‌ره‌تا گوێتان لێی بووه‌، ڕاسپارده‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌.
7 چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته‌ جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌. ئه‌مانه‌ چه‌واشه‌كار و دژه‌ مه‌سیحن. 8 ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی كردوومانه‌ بیدۆڕێنین، به‌ڵكو پاداشتی ته‌واو وه‌ربگرین. 9 هه‌ر كه‌سێک پێش بكه‌وێت و له‌ فێركردنی مه‌سیح نیشته‌جێ نه‌بێت، خودای نییه‌. ئه‌وه‌ی له‌ فێركردنه‌كه‌ جێگیر بێت، ئه‌وا باوک و ڕۆڵه‌ی هه‌یه‌. 10 ئه‌گه‌ر یه‌كێک هاته‌ لاتان و ئه‌م فێركردنه‌ی نه‌هێنا، له‌ ماڵه‌كه‌تان وه‌ریمه‌گرنه‌وه‌ و سڵاوی لێ مه‌كه‌ن. 11 چونكه‌ ئه‌وه‌ی سڵاوی لێ بكات، له‌ به‌دكارییه‌كانی به‌شدار ده‌بێت.
12 زۆر شتم هه‌یه‌ بۆتانی بنووسم، نامه‌وێت به‌ كاغه‌ز و مه‌ره‌كه‌ب بێت،
بـه‌ڵـكـو ئـومـێـده‌وارم لـه‌گـه‌ڵـتان بم و ڕووبه‌ڕوو بدوێین،
تـاكـو خـۆشـیـیـه‌كـه‌مـان تـه‌واو بـێـت.
13 منداڵانی خوشكه‌ بژارده‌كه‌ت
سڵاوت لێده‌كه‌ن.
ئامین.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

دووه‌م یوخه‌ننه‌ن 1: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە