دووەم کۆرنسۆس 7:1-11
دووەم کۆرنسۆس 7:1-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا هیوامان بۆ ئێوه جێگیره. ده‌زانین وه‌ک له ئازاردا به‌شدارن، له دڵنه‌واییش ئاوان. برایان، نامانه‌وێت ئه‌و ته‌نگانه‌ی له ئاسیا به‌سه‌رمان هات له‌لاتان شاراوه بێت، كه زۆر له سه‌رووی توانا بارگران بووین، تا ئه‌وه‌ی له ژیان بێ هووده بووین. به‌ڵام له خۆماندا هه‌ستمان كرد حوكمی مه‌رگمان بۆ دراوه، تاكو پشت به خۆمان نه‌به‌ستین، به‌ڵكو به‌و خودایه‌ی مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی له مه‌رگێكی ئاوا گه‌وره ده‌ربازی كردین و ده‌ربازمان ده‌كات. هیوامان پێی هه‌یه كه دواتریش ده‌ربازمان ده‌كات، ئێوه‌ش به نوێژه‌كانتان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئێمه، تاكو كه‌سانێكی زۆر له پێناوی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه سوپاسی خودا بكه‌ن.
دووەم کۆرنسۆس 7:1-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا هیوامان بۆ ئێوە چەسپاوە، دەزانین وەک لە ئازار بەشدارن، لە دڵنەواییشدا ئاوان. خوشکان و برایانم، نامانەوێت ئەو تەنگانەیەی لە ئاسیا بەسەرمان هات لەلاتان شاراوە بێت، کە زۆر قورس بوو و لە سەرووی توانامانەوە بوو، هەتا ئەوەی لە ژیان بێهوودە بووین. بێگومان هەستمان دەکرد حوکمی مردنمان بۆ دراوە، تاکو پشت بە خۆمان نەبەستین، بەڵکو بەو خودایەی مردووان هەڵدەستێنێتەوە. ئەوەی لە مردنێکی ئاوا گەورە دەربازی کردین و دەربازمان دەکات. هیوامان پێی هەیە کە دواتریش دەربازمان دەکات، ئێوەش بە پاڕانەوەکانتان یارمەتیدەرن بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە پێناوی ئێمە لەسەر ئەو نیعمەتەی پێمان دراوە، سوپاسی خودا بکەن، کە وەڵامی پاڕانەوەی خەڵکێکی زۆرە.