جا هیوامان بۆ ئێوه جێگیره. ده‌زانین وه‌ک له ئازاردا به‌شدارن، له دڵنه‌واییش ئاوان. برایان، نامانه‌وێت ئه‌و ته‌نگانه‌ی له ئاسیا به‌سه‌رمان هات له‌لاتان شاراوه بێت، كه زۆر له سه‌رووی توانا بارگران بووین، تا ئه‌وه‌ی له ژیان بێ هووده بووین. به‌ڵام له خۆماندا هه‌ستمان كرد حوكمی مه‌رگمان بۆ دراوه، تاكو پشت به خۆمان نه‌به‌ستین، به‌ڵكو به‌و خودایه‌ی مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی له مه‌رگێكی ئاوا گه‌وره ده‌ربازی كردین و ده‌ربازمان ده‌كات. هیوامان پێی هه‌یه كه دواتریش ده‌ربازمان ده‌كات، ئێوه‌ش به نوێژه‌كانتان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئێمه، تاكو كه‌سانێكی زۆر له پێناوی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه سوپاسی خودا بكه‌ن.
دووه‌م قۆرنتێ 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م قۆرنتێ 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م قۆرنتێ 7:1-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان