یەکەم کۆرنسۆس 1:14-19
یەکەم کۆرنسۆس 1:14-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەدوای خۆشەویستی بکەون، تامەزرۆی بەهرەکانی ڕۆحی پیرۆز بن، بە تایبەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا. ئەوەی بە زمانی ڕۆحی دەدوێت، قسە بۆ خەڵک ناکات، بەڵکو بۆ خودا، کەس لێی تێناگات، چونکە بە ڕۆحی پیرۆز باسی نهێنی دەکات. بەڵام ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت، ئەوە بۆ بنیادنان و هاندان و دڵنەوایی خەڵک دەدوێت. ئەوەی بە زمان دەدوێت، خۆی بنیاد دەنێت، بەڵام ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت، ئەوا کڵێسا بنیاد دەنێت. حەز دەکەم هەمووتان بە زمانەکان بدوێن، بەڵام باشترە پەیامی خودا ڕابگەیەنن. ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت گەورەترە لەوەی بە زمانەکان دەدوێت، مەگەر لێکی بداتەوە، تاکو کڵێسا بنیادنانی دەستبکەوێت. ئێستا ئەی خوشک و برایانم، ئەگەر هاتمە لاتان و بە زمانەکان دوام، چ سوودێکم بۆتان دەبێت، مەگەر بە ئاشکراکراوێک یان بە زانیارییەک یان بە پەیامێک لە خوداوە یان بە فێرکردنێک بۆتان بدوێم؟ تەنانەت ئەو شتە بێ ڕۆحانەی دەنگ دەردەکەن، شمشاڵ یان قیسارە، ئەگەر ئاوازی جیاواز نەدات، چۆن بزانرێت ئەوەی دەژەنرێت شمشاڵە یان قیسارەیە؟ ئەگەر کەڕەنا دەنگێکی ڕوون نەدات، کێ بۆ شەڕ خۆی ئامادە دەکات؟ ئێوەش ئاوا، ئەگەر بە زمان قسەیەکی ڕوون نەکەن، ئەوەی گوتراوە چۆن دەزانرێ؟ چونکە هەر لە هەوادا دەدوێن. بێگومان لە جیهاندا چەندین جۆر زمان هەیە و هیچیان بێ واتا نین. بۆیە ئەگەر لەو زمانە تێنەگەم کە قسەی پێ دەکرێت، بۆ قسەکەر دەبمە بەربەری، قسەکەریش بەربەرییە بۆ من، ئێوەش بە هەمان شێوەن. لەبەر ئەوەی بە پەرۆشن بۆ بەهرەکانی ڕۆحی پیرۆز، کەواتە هەوڵ بدەن لەو بەهرانە زیاد بکەن کە لە پێناوی بنیادنانی کڵێسایە. لەبەر ئەم هۆیە ئەوەی بە زمان دەدوێت، با نوێژ بکات تاکو لێکی بداتەوە، چونکە ئەگەر بە زمانێک نوێژ بکەم، ڕۆحم نوێژ دەکات، بەڵام مێشکم بێ بەروبوومە. کەواتە چی بکەم؟ بە ڕۆح نوێژ دەکەم، هەروەها بە مێشکیشم نوێژ دەکەم. بە ڕۆح گۆرانی دەڵێم، هەروەها بە مێشکیشم گۆرانی دەڵێم. ئەگینا، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز ستایشی خودا بکەیت، چۆن کەسێکی ناشارەزا بە سوپاسکردنەکەت بڵێت «ئامین»، کە نازانێت تۆ چی دەڵێی؟ سوپاسکردنەکەت باشە، بەڵام نابێتە مایەی بنیادنانی کەسێکی دیکە. سوپاسی خودا دەکەم کە لە هەمووتان زیاتر بە زمانەکان دەدوێم، بەڵام لە کڵێسادا، ئەو پێنج وشە ڕوونەی کە دەبێتە هۆی فێرکردنی خەڵکی، باشترە لە دە هەزار وشەی بە زمانێک.
یەکەم کۆرنسۆس 1:14-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌دوای خۆشویستن بكه‌ون، به‌ڵام تامه‌زرۆی به‌هره ڕووحییه‌كان بن، به تایبه‌تی پێشبینی. چونكه ئه‌وه‌ی به زمان ده‌دوێت، قسه بۆ خه‌ڵك ناكات، به‌ڵكو بۆ خودا، كه‌س لێی تێناگات، چونكه به ڕووح باسی نهێنی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات، ئه‌وه بۆ بنیادنان و ئامۆژگاری و دڵنه‌وایی خه‌ڵك ده‌دوێت. ئه‌وه‌ی به زمان ده‌دوێت، خۆی بنیاد ده‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات، ئه‌وا وارگه بنیاد ده‌نێت. ده‌مه‌وێ هه‌مووتان به زمانه‌كان بدوێن، به‌ڵام باشتره پێشبینی بكه‌ن. چونكه ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات مه‌زنتره له‌وه‌ی به زمانه‌كان ده‌دوێت، مه‌گه‌ر وه‌ریبگێڕێت، تاكو وارگه بنیادنانی ده‌ست بكه‌وێت. ئێستاش برایان، ئه‌گه‌ر هاتمه لاتان و به زمانه‌كان دووام، چ كه‌ڵكێكم بۆتان ده‌بێت، مه‌گه‌ر به ئاشكراكردن نه‌بێت به زانینێك یان به پێشبینییه‌ك یان به فێركردنێك بۆتان بدوێم؟ ته‌نانه‌ت ئه‌و شته بێ ڕووحانه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كه‌ن: شمشاڵ یان ته‌میره، ئه‌گه‌ر ئاوازی جیاواز نه‌دات، چۆن بزانرێت ئه‌وه‌ی ده‌ژه‌نرێت شمشاڵه یان ته‌میره‌یه؟ ئه‌گه‌ر كه‌ڕه‌نا ده‌نگێكی ڕوون نه‌دات، كێ بۆ جه‌نگ خۆی ئاماده ده‌كات؟ ئێوه‌ش ئاوا، ئه‌گه‌ر به زمان قسه‌یه‌كی ڕوون نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی وتراوه چۆن بزانرێت؟ چونكه هه‌ر له بادا ده‌دووێن! هه‌ڵبه‌ت له جیهاندا جۆره‌ها زمان هه‌یه و هیچیان بێ واتا نییه. بۆیه ئه‌گه‌ر له واتای زمانێك نه‌زانم، لای قسه‌كه‌ر ده‌بمه بیانی، قسه‌كه‌ریش بیانیه لای من، ئێوه‌ش ئاوا. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌هره‌ی ڕووحی په‌رۆشن، داوا بكه‌ن بۆ بنیادنانی وارگه لێی زیاد بكه‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی به زمان ده‌دوێت، با نوێژ بكات تاكو وه‌ریبگێڕێت. چونكه ئه‌گه‌ر به زمانێك نوێژ بكه‌م، ئه‌وا ڕووحم نوێژ ده‌كات، به‌ڵام هزرم بێ به‌روبوومه. كه‌واته چییه؟ به ڕووح نوێژ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها به هزریشم نوێژ ده‌كه‌م. به ڕووح په‌سنی ده‌ڵێم، هه‌روه‌ها به هزریشم په‌سنی ده‌ڵێم. ئه‌گینا، ئه‌گه‌ر به ڕووح داڕشت بكه‌یت، چۆن یه‌كێكی ده‌ره‌وه به سوپاسكردنه‌كه‌ت بڵێت “ئامین” چونكه نازانێت تۆ چی ده‌ڵێی! سوپاسكردنه‌كه‌ت باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیكه بنیاد نانرێت. سوپاسی خودا ده‌كه‌م، له هه‌مووتان زیاتر به زمانه‌كان ده‌دوێم، به‌ڵام له وارگه‌دا، پێنج وشه‌م له هزردایه بیڵێم، تاكو خه‌ڵكیش فێر بكه‌م، باشتره له ده هه‌زار وشه‌ی به زمانێک.