پۆڵۆس، به‌نده‌ی خودا و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، له پێناوی باوه‌ڕی بژارده‌كانی خودا و ناسینی ڕه‌وا كه به‌گوێره‌ی خواترسییه، به هیوای ژیانی جاویدانی، ئه‌وه‌ی خودا، كه درۆ ناكات، پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ڵێنی پێ داوه، له كاتی خۆیدا وشه‌كه‌ی به ڕاگه‌یاندن ده‌رخست، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خودای ڕزگاریده‌رمان به من سپێردرا. بۆ تتوسی ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م به‌گوێره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌ش: به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتی له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رمان. له‌به‌ر ئه‌مه تۆم له قرێتێ به‌جێهێشت، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ماونه‌ته‌وه ڕێكیان بخه‌یت و له هه‌موو شارێک پیران دابنێیت، وه‌ک ڕامسپاردوویت، ئه‌گه‌ر یه‌كێک گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، منداڵه‌كانی باوه‌ڕداربن و كه‌س له‌سه‌ر به‌ڕه‌ڵایی و یاخیبوون سكاڵایان لێ نه‌كات. چونكه پێویسته چاو‌دێر گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت وه‌ک سه‌ركاری خودا، خۆسه‌پێن و تووڕه و سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجكردنی به‌د نه‌بێت، به‌ڵكو میواندار بێت، خێرخواز بێت، ژیر بێت، خوداناس و پارسا و خۆڕاگر بێت. ده‌ست به وشه‌ی متمانه بگرێ كه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاریه، تاكو بتوانێت به فێركردنێكی دروست ئامۆژگاری بكات، سه‌رزه‌نشتی به‌رهه‌ڵستكاران بكات. چونكه یاخیبوو زۆرن، فێڵبازن و قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی بۆ خروسه‌بڕاوان. كه ده‌بێت ده‌میان دابخرێت، چونكه ته‌واوی خێزانه‌كان به فێركردنێک تێكده‌ده‌ن كه ناشێت، له‌پێناوی قازانجكردنی به‌د. یه‌كێكیان كه پێغه‌مبه‌رێكی خۆیانه، وتی: “قرێتێییه‌كان هه‌رده‌م درۆزنن، دڕه‌نده‌ی به‌دكارن، نه‌وسن و ته‌مبه‌ڵن”. ئه‌م گه‌واهییه ڕاسته. بۆیه به توندی سه‌رزه‌نشتیان بكه، تاكو له باوه‌ڕدا دروست بن، گوێ نه‌ده‌ن به ئه‌فسانه‌ی جوو و ڕاسپارده‌ی ئه‌وانه‌ی له ڕه‌وا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه. بۆ بێگه‌رده‌كان هه‌موو شتێک بێگه‌رده، به‌ڵام بۆ گڵاو و بێباوه‌ڕان هیچ شتێک بێگه‌رد نییه، به‌ڵكو هزر و ویژدانیشیان گڵاو بووه. ده‌ڵێن كه‌وا خودا ده‌ناسن، به‌ڵام به كرده‌وه‌یان نكۆڵیی لێده‌كه‌ن، ئه‌وانه قێزه‌وه‌نن، گوێڕایه‌ڵ نین، به‌كه‌ڵكی هیچ چاكه‌كارییه‌ک نایه‌ن.
تتوس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە تتوس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: تتوس 1:1-16
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان