بینین 4
4
1 پاش ئه‌مه ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه بۆ ئێره، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه دوای ئه‌مه پێویسته ڕووبدات”. 2 یه‌كسه‌ر كه‌وتمه ڕووحه‌وه، ته‌ختێكم بینی له ئاسمان دانرابوو، له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش یه‌كێک دانیشتبوو. 3 دانیشتووه‌كه له ڕواڵه‌تدا له به‌ردی یه‌شب و عه‌قیق ده‌چوو، په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌كیش له شێوه‌ی زمروود له ده‌وری ته‌خته‌كه‌دا بوو. 4 له ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو. 5 له ته‌خته‌كه‌وه بروسک و هه‌وره‌تریشقه و ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌هات، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش حه‌وت چرای ئاگرین ده‌سووتان، كه حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان. 6 له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش شوێنێكی وه‌ک ده‌ریایه‌كی شووشه‌یی هه‌بوو. له‌ناوه‌ڕاست و له ده‌وروبه‌ری ته‌خته‌كه چوار بوونه‌وه‌ر هه‌بوون، له‌پێش و پاش به چاو داپۆشرابوون: 7 بوونه‌وه‌ری یه‌كه‌م وه‌ک شێر بوو، دووه‌م بوونه‌وه‌ر وه‌ک گۆێره‌كه، سێیه‌م بوونه‌وه‌ر ڕوخسارێكی وه‌ک مرۆڤی هه‌بوو، چواره‌م بوونه‌وه‌ر وه‌ک هه‌ڵۆیه‌كی فڕیو بوو. 8 چوار بوونه‌وه‌ره‌كه هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش باڵی هه‌بوو له ده‌وروبه‌ر، ناوه‌وه‌یان به چاو داپۆشرابوو، شه‌و و ڕۆژ بێ وه‌ستان ده‌ڵێن: “پارسایه، پارسایه، پارسایه، په‌روه‌ردگار خوداوندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌یه و دێت” 9 هه‌ر كاتێ بوونه‌وه‌ره‌كان شكۆ و ڕێز و سوپاس ده‌كه‌ن بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه زیندووه، 10 بیست و چوار پیره‌كه‌ی به‌رده‌م دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه ده‌كه‌ون و كڕنۆش بۆ زیندووی جاویدانی ده‌به‌ن و تاجه‌كانیان له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه فڕێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: 11 “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ شایانی ئه‌وه‌ی شكۆ و ڕێز و توانا وه‌ربگری، چونكه تۆ هه‌موو شتێكت ئافراندووه، به خواستی تۆش هه‌ن و ئافرێندران”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
بینین 4: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧