لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 91

91
1 ئه‌وه‌ی له‌ په‌ناگای هه‌ره‌به‌رز نیشته‌جێیه‌، له‌ سێبه‌ری خودای توانادار ده‌مێنێته‌وه‌.
2 به‌ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم‌: “تۆ په‌ناگامی، قه‌ڵامی، خوداوه‌ندی منی پشتت پێده‌به‌ستم”.
3 چونكه‌ له‌ تۆڕی ڕاوچی ده‌ربازت ده‌كات. له‌ ده‌ردی مه‌ترسیدار‌.
4 به‌ باڵی خۆی داتده‌پۆشێت. له‌ژێر باڵه‌كانی په‌نا ده‌گریت و ڕه‌واكه‌ی قه‌ڵغان و شوورایه‌.
5 نه‌ له‌ تۆقانی شه‌و ده‌ترسیت و نه‌ له‌و تیره‌ی به‌ ڕۆژ ده‌هاوێژرێت.
6 نه‌ له‌و ده‌رده‌ی كه‌ له‌ تاریكیدا ڕێده‌كات، نه‌ له‌و ئافاته‌ی به‌ ڕۆژی نیوه‌ڕۆ زیان ده‌به‌خشێت.
7 هه‌زار كه‌س له‌ ته‌نیشتت ده‌كه‌ون. ده‌ هه‌زار له‌لای ڕاستت. به‌ڵام له‌ تۆ نزیک ناكه‌وێته‌وه‌.
8 به‌ڵكو به‌ چاوی خۆت سه‌یر ده‌كه‌یت و سزای به‌دكاران ده‌بینیت.
9 چونكه‌ وتت “ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ په‌ناگای منیت”. هه‌ره‌به‌رزت كرد به‌ لانه‌ی خۆت.
10 هیچ خراپه‌ت به‌سه‌ر نایه‌ت و هیچ به‌ڵایه‌ک له‌ ماڵت نزیک ناكه‌وێته‌وه‌.
11 چونكه‌ فریشته‌كانی ڕاده‌سپێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ڕێگاكانت بتپارێزن.
12 له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتبگرن، نه‌وه‌ک پێت به‌ر به‌ردێک بكه‌وێت.
13 پێ‌ به‌ شێر و مار دا ده‌نێیت. به‌چكه‌ شێر و ئه‌ژدیها پێشێل ده‌كه‌یت.
14 په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵی به‌ منه‌وه‌ به‌نده‌، ڕزگاری ده‌كه‌م. به‌رزی ده‌كه‌مه‌وه‌ چونكه‌ ناوی من ده‌ناسێت.
15 هاوارم بۆ ده‌كات، وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌، له‌گه‌ڵیدام له‌ ته‌نگانه‌، د‌ربازی ده‌كه‌م و شكۆدرای ده‌كه‌م.
16 به‌ ڕۆژگاری درێژ تێری ده‌كه‌م. ڕزگاریی خۆمی نیشان ده‌ده‌م”.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 91: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە