په‌سنییه‌كان 90
90
نوێژێكی موشێی پیاوی خودا.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، نه‌وه دوای نه‌وه تۆ داڵده‌مان بوویت.
2 پێش ئه‌وه‌ی چیاكان په‌یدا ببن، یان زه‌وی و جیهان دروست ببن، له ئه‌زه‌له‌وه تا جاویدانی، تۆ خودایت.
3 تۆ مرۆڤ ده‌كه‌یته‌وه به تۆز. ده‌فه‌رموویت: “ئاده‌میزادینه. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تۆز”.
4 چونكه له لای تۆ. هه‌زار ساڵ وه‌ک دۆینێ وایه كه تێپه‌ڕیوه، وه‌ک به‌تڵی شه‌و وایه.
5 مرۆڤ وه‌ک خه‌ون ڕاده‌ماڵیت. وه‌ک ئه‌و گیایه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌بێته‌وه.
6 سه‌رله‌به‌یانی ده‌بووژێته‌وه و نوێ ده‌بێته‌وه. بۆ ئێواره سیس ده‌بێت و وشک ده‌بێته‌وه.
7 چونكه به تووڕه‌یی تۆ له‌ناوچووین و به ڕقی تۆ تۆقین.
8 گوناهه‌كانی ئێمه‌ت له به‌رده‌می خۆت داناوه. شته شاراوه‌كانمان له‌به‌ر ڕووناكی ڕوخسارت.
9 چونكه هه‌موو ڕۆژگارمان به ڕقی تۆ به‌سه‌رچوو. ساڵانی ته‌مه‌نمان وه‌ک هه‌ناسه‌یه‌ک به‌سه‌ر برد.
10 ساڵانی ته‌مه‌نمان حه‌فتا ساڵه یان هه‌شتا ساڵ ئه‌گه‌ر به هێزه‌وه بێت، ئه‌وه‌ی مایه‌ی شانازیش بێت ڕه‌نج و نه‌هامه‌تیه. چونكه به په‌له ده‌ڕه‌وێته‌وه و ئێمه باڵده‌گرێن.
11 كێ هێزی تووڕه‌یی تۆ ده‌زانێت؟ چونكه تووڕه‌یی تۆ ترسێكی زۆر ده‌هێنێ.
12 ئیتر فێرمان بكه ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئه‌وه‌ی دڵێكی پڕ داناییمان هه‌بێت.
13 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بگه‌ڕێوه. تا كه‌ی؟ له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانت میهره‌بان به.
14 سه‌رله‌به‌یانی له میهره‌بانیه‌كه‌ت تێرمان بكه. تا هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان دڵشاد و شادمان بین.
15 دڵشادمان بكه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی تووشی ناخۆشیت كردین، ئه‌و ساڵانه‌ی كه خراپه‌مان بینی.
16 كرده‌وه مه‌زنه‌كانت بۆ به‌نده‌كانت ده‌ربخه. شكۆمه‌ندیت به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانیان.
17 با نیعمه‌تی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان به‌سه‌رمانه‌وه بێت، كرده‌وه‌كانی ده‌ستمان بۆ بچه‌سپێنه، كرده‌وه‌كانی ده‌ستمان بچه‌سپێنه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 90: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧