لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 54

54
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. به‌ ئامێره‌ ژێداره‌كان. هۆنراوه‌یه‌كی داویده‌ كاتێ زیفییه‌كان هاتن و به‌ شاولیان وت: “داوید له‌لای ئێمه‌ خۆی شاردۆته‌وه‌”.
1 خودایه‌، به‌ ناوی خۆت ڕزگارم بكه‌، به‌ هێزی خۆت ئه‌ستۆپاكیم بسه‌لمێنه‌.
2 خودایه‌، گوێ‌ له‌ نوێژم بگره‌، قسه‌كانی ده‌مم ببیسته‌.
3 چونكه‌ بێگانه‌ لێم هه‌ستاون، دڵڕه‌قه‌كان ده‌یانه‌وێ‌ بمكوژن، ئه‌وانه‌ی ڕوویان له‌ خودا نه‌كردووه‌. سیلاه‌.
4 ئه‌وه‌تا خودا یارمه‌تیده‌ری منه‌، په‌روه‌ردگار پشتگیری گیانم‌ ده‌كات.
5 با خراپه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر دوژمنه‌كانم. به‌ ڕه‌وای خۆت له‌ ناویان ببه‌.
6 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌خشینی ئازادت پێشكه‌ش ده‌كه‌م، سوپاسی ناوت ده‌كه‌م، چونكه‌ چاكه‌.
7 چونكه‌ له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌كان ده‌ربازی كردووم، سه‌ركه‌واتوانه‌ چاوم بڕیوه‌ته‌ دوژمنه‌كانم.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 54: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە