په‌سنییه‌كان 53
53
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه به عوود. هۆنراوه‌یه‌كی داویده.
1 نه‌زان له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: “خودا نییه”. ئه‌وانه گه‌نده‌ڵن و خراپه‌كانیان گڵاوه، كه‌س نییه چاكه بكات.
2 خودا له ئاسمانه‌وه سه‌یری ئاده‌میزادان ده‌كات: ئایا كه‌س هه‌یه تێگه‌یشتوو بێت، كه‌س هه‌یه به‌دوای خودا بگه‌ڕێت.
3 هه‌موو پێكه‌وه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، هه‌موو گه‌نده‌ڵ بوون، كه‌س نییه چاكه بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه.
4 ئایا تاوانباران فێر نه‌بوون ئه‌وانه‌ی وه‌ک نان گه‌له‌كه‌ی من ده‌خۆن و ئه‌وانه‌ی له خودا ناپاڕانه‌وه؟
5 له‌وێ ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت، كه هیچ ترسی لێ نه‌بوو. چونكه خودا ئێسقانی ئه‌وان په‌رشوبڵاو ده‌كاته‌وه كه گه‌مارۆیان داویت. ڕیسوایان ده‌كه‌یت، چونكه خودا ڕه‌تی كردنه‌وه.
6 خۆزگه ڕزگاری ئیسڕائیل له سیهیۆنه‌وه ده‌ربكه‌وێت. كاتێ په‌روه‌ردگار گه‌له‌كه‌ی خۆی له ڕاپێچكراوی ده‌گێڕێته‌وه، با یاقوو شاد و ئیسڕائیل دڵخۆش بێت.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 53: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧