لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:118-14

په‌سنییه‌كان 1:118-14 PNTZS

سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه‌ چاكه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌. با ئیسڕائیل بڵێ‌: “چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌”. با بنه‌ماڵه‌ی هارون بڵێن: “چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌”. با ئه‌وانه‌ی ترسی په‌روه‌ردگاریان له‌ دڵدایه‌ بڵێن: “چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌”. له‌ ته‌نگانه‌دا هاواری په‌روه‌ردگارم كرد، ده‌ریهێنام بۆ فراوانی. په‌روه‌ردگارم هه‌یه‌، ئیتر ناترسم. مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟ په‌روه‌ردگارم هه‌یه‌ نێوان یارمه‌تیده‌رانم، سه‌ركه‌وتووانه‌ سه‌یری دوژمنانم ده‌كه‌م. په‌نابردنه‌ به‌ر په‌روه‌ردگار باشتره‌ له‌ پشتبه‌ستن به‌ مرۆڤ. په‌نابردنه‌ به‌ر په‌روه‌ردگار باشتره‌ له‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رۆكه‌كان. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان گه‌مارۆیان داوم. به‌ ناوی په‌روه‌ردگار دوایان ده‌بڕمه‌وه‌. گه‌مارۆیان داوم و ده‌وریان گرتووم. به‌ناوی په‌روه‌ردگار دوایان ده‌بڕمه‌وه‌. وه‌ک كووره‌ هه‌نگ تێم ئاڵاون. وه‌ک ئاگری دڕک كوژانه‌وه‌. به‌ ناوی په‌روه‌ردگار دوایان ده‌بڕمه‌وه‌. توند پاڵیان پێوه‌نام بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وم. به‌ڵام په‌روه‌ردگار یارمه‌تیداوم. په‌روه‌ردگار هێز و په‌سنیی منه‌ و بووه‌ته‌ ڕزگاریی من.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 118:1-14 شێوەکاری؟؟؟