په‌سنییه‌كان 118
118
1 سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه چاكه، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه.
2 با ئیسڕائیل بڵێ: “چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه”.
3 با بنه‌ماڵه‌ی هارون بڵێن: “چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه”.
4 با ئه‌وانه‌ی ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه بڵێن: “چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه”.
5 له ته‌نگانه‌دا هاواری په‌روه‌ردگارم كرد، ده‌ریهێنام بۆ فراوانی.
6 په‌روه‌ردگارم هه‌یه، ئیتر ناترسم. مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟
7 په‌روه‌ردگارم هه‌یه نێوان یارمه‌تیده‌رانم، سه‌ركه‌وتووانه سه‌یری دوژمنانم ده‌كه‌م.
8 په‌نابردنه به‌ر په‌روه‌ردگار باشتره له پشتبه‌ستن به مرۆڤ.
9 په‌نابردنه به‌ر په‌روه‌ردگار باشتره له پشتبه‌ستن به سه‌رۆكه‌كان.
10 هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان گه‌مارۆیان داوم. به ناوی په‌روه‌ردگار دوایان ده‌بڕمه‌وه.
11 گه‌مارۆیان داوم و ده‌وریان گرتووم. به‌ناوی په‌روه‌ردگار دوایان ده‌بڕمه‌وه.
12 وه‌ک كووره هه‌نگ تێم ئاڵاون. وه‌ک ئاگری دڕک كوژانه‌وه. به ناوی په‌روه‌ردگار دوایان ده‌بڕمه‌وه.
13 توند پاڵیان پێوه‌نام بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وم. به‌ڵام په‌روه‌ردگار یارمه‌تیداوم.
14 په‌روه‌ردگار هێز و په‌سنیی منه و بووه‌ته ڕزگاریی من.
15 ده‌نگی په‌سنی و ڕزگاری دێت له خێوه‌تی خوداناسان: “ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار كاری ئازایانه ده‌كات.
16 ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار به‌رز بووه‌ته‌وه. ده‌سته ڕاستی په‌روه‌ردگار كاری ئازایانه ده‌كات”.
17 نامرم، به‌ڵكو ده‌ژیم و باسی كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م.
18 په‌روه‌ردگار به توندی ته‌مبێی كردم. به‌ڵام نه‌یدامه ده‌ست مه‌رگ.
19 ده‌رگای خوداناسیم لێ بكه‌نه‌وه. پێیدا ده‌چمه ژووره‌وه و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م.
20 ئه‌م ده‌رگایه هی په‌روه‌ردگاره. خوداناسان پێیدا ده‌چنه ژووره‌وه.
21 سوپاست ده‌كه‌م كه فریام كه‌وتی، بۆم بووی به ڕزگاری.
22 ئه‌و به‌رده‌ی بیناسازه‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه بووه به‌ردی قولینچک.
23 ئه‌مه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بوو. له‌به‌رچاومان سه‌یره.
24 ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه په‌روه‌ردگار دروستی كردووه، با تیایدا شاد و دڵخۆش بین.
25 ئای په‌روه‌ردگار ڕزگارمان بكه! ئای په‌روه‌ردگار ده‌ربازمان بكه!
26 پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت. له ماڵی په‌روه‌ردگاره‌وه داڕشتمان كردن.
27 په‌روه‌ردگار خودایه و ڕووناكی پێ به‌خشیوین. قوربانیی جه‌ژن به گوریس ببه‌ستنه‌وه. به قۆچه‌كانی قوربانگا.
28 تۆ خوداوه‌ندی منیت و منیش سوپاست ده‌كه‌م، تۆ خودای منیت به گه‌وره‌ت ده‌زانم.
29 سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه چاكه، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 118: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧