په‌سنییه‌كان 114
114
1 به ده‌رچوونی ئیسڕائیل له میسڕ، ماڵی یاقوو له‌نێو گه‌لێكی نامۆ زمان،
2 ئیهوود بووه پارساگای خودا، ئیسڕائیل بووه جێی فه‌رمانڕه‌وایی.
3 ده‌ریا بینی و هه‌ڵات. ڕووباری یوردنه‌ن به‌ره‌و پاش كشایه‌وه.
4 چیاكان وه‌ک به‌ران بازیان دا. گرده‌كان وه‌ک به‌رخ.
5 چیته ئه‌ی ده‌ریا، بۆ وا هه‌ڵدێی؟ ئه‌ی یوردنه‌ن، بۆ به‌ره‌و پاش ده‌كشێیته‌وه؟
6 ئه‌ی چیاكان، بۆ وه‌ک به‌ران بازده‌ده‌ن؟ ئه‌ی گرده‌كان، بۆ وه‌ک به‌رخ بازده‌ده‌ن؟
7 ئه‌ی زه‌وی له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار بله‌رزه، له به‌رده‌م خوداوه‌ندی یاقوو!
8 ئه‌وه‌ی تاشه‌به‌ردی كرد به گۆمی ئاو، به‌رده‌ئه‌ستێی كرد به كانیاو.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 114: PNTZS
بەرچاوکردن
لەبەرگرتنەوە
بەراوردکردن
هاوبەشی بکە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧