لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 113

113
1 هه‌لیلویا. ئه‌ی به‌نده‌كانی په‌روه‌ردگار، ستایشی بكه‌ن. ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن.
2 با ناوی په‌روه‌ردگار پیرۆز بێت. له‌ ئێستاوه‌ و تاهه‌تایه‌.
3 له‌ خۆرهه‌ڵاتنه‌وه‌ تا خۆرئاوا بوون، با ناوی په‌روه‌ردگار ستایش بكرێت.
4 په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌رزه‌. شكۆمه‌ندیی به‌سه‌ر ئاسمانانه‌وه‌یه‌.
5 كێ‌ وه‌ک په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه‌. ئه‌وه‌ی له‌ به‌رزایی دانیشتووه‌؟
6 ئه‌وه‌ی ده‌چه‌مێته‌وه‌ تا بڕوانێته‌ ئاسمانان و زه‌وی؟
7 ئه‌و هه‌ژار له‌نێو گڵ ڕاست ده‌كاته‌وه‌، به‌دبه‌خت له‌نێو خۆڵ به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
8 تا داینیشێنێت له‌گه‌ڵ میرانی گه‌ڵی خۆی.
9 ئافره‌تی نه‌زۆک ده‌كات به‌ خاوه‌ن ماڵ، ده‌یكاته‌ دایكی شادمان له‌نێو منداڵانی. هه‌لیلویا.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 113: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە