لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فلیمۆن 1

1
1 پۆڵۆس، به‌ندكراوی ئیشۆعی مه‌سیح و تیماتیئوسی برا، بۆ هاوكار و خۆشه‌ویست فلیمۆن و 2 خوشكی خۆشه‌ویست ئه‌پفییه‌ و ئه‌رخیپۆسی هاوسه‌ربازمان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌تدایه‌: 3 به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه‌.
4 سوپاسی خوداوه‌ندم ده‌كه‌م كه‌ له‌ نوێژه‌كانمدا یادت ده‌كه‌م، 5 چونكه‌ باوه‌ڕت به‌ ئیشۆعی مه‌سیح و خۆشویستنت بۆ هه‌موو پارساكانم بیستووه‌. 6 تاكو هاوبه‌شیكردنی باوه‌ڕت كاریگه‌ر بێت له‌ زانینی هه‌موو چاكه‌یه‌ک كه‌ له‌ مه‌سیحدا‌‌‌ هه‌تانه‌. 7 چونكه‌ به‌هۆی خۆشویستنت زۆر شادبووم و دڵنه‌وایی كرام، چونكه‌ به‌ تۆوه‌ ئه‌ی برا، هه‌ناوی پارساكان گه‌شایه‌وه‌.
8 بۆیه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ مه‌سیحه‌وه‌ مافم هه‌یه‌ بۆ ئه‌ركی به‌جێ فه‌رمانت پێ بكه‌م، 9 به‌ڵام له‌پێناوی خۆشویستن داوات لێ ده‌كه‌م، منی پۆڵۆسی پیره‌مێرد، ئێستاش گیراوی ئیشۆعی مه‌سیحم، 10 داوا ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌ ئۆنسیمۆسی ڕۆڵه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له‌ كۆتكراویمدا بووه‌ كوڕم. 11 پێشتر بۆ تۆ بێ كه‌ڵک بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌ڵكی بۆ من و بۆ تۆ هه‌یه‌. 12 ئه‌و ده‌نێرمه‌وه‌ لات، په‌سه‌ندی بكه‌، كه‌ جگه‌رمه‌. 13 حه‌زم ده‌كرد له‌لای خۆم بیهێڵمه‌وه‌، تاكو له‌ جیاتی تۆ له‌و كۆته‌ی له‌ پێناوی ئینجیله‌ ڕاژه‌م بكات. 14 به‌ڵام نه‌مویست شتێک بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاكو چاكه‌كه‌ت به‌ خواسته‌وه‌ بێت نه‌ک به‌ ناچاری. 15 له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک لێت جیابووه‌وه‌، تاكو تاهه‌تایه‌ بۆ تۆ بێت، 16 له‌مه‌ودوا نه‌ک وه‌ک كۆیله‌، به‌ڵكو باشتر له‌ كۆیله‌، وه‌ک برایه‌كی خۆشه‌ویست، به‌ تایبه‌ت بۆ من، ئه‌ی چه‌ند زیاتر بۆ تۆ كه‌ له‌ جه‌سته‌ و له‌ په‌روه‌ردگاره‌! 17 بۆیه‌، ئه‌گه‌ر من به‌ هاوبه‌ش داده‌نێیت، وه‌ک من په‌سه‌ندی بكه‌. 18 ئه‌گه‌ر له‌ شتێک خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردووی یاخود قه‌رزێكت به‌سه‌ریه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌سه‌ر منی بنووسه‌. 19 من پۆڵۆسم، به‌ ده‌ستی خۆم نووسیومه‌، من ده‌یده‌مه‌وه‌ نامه‌وێ پێت بڵێم تۆ خۆشت قه‌رزاری منی. 20 به‌ڵێ براكه‌م، له‌ په‌روه‌ردگاردا چاكه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ بكه‌، له‌ مه‌سیحدا دڵگه‌شم بكه‌. 21 له‌ گوێڕایه‌ڵیت دڵنیام، بۆت ده‌نووسم، ده‌زانم كه‌ له‌وه‌ی داوات لێ ده‌كه‌م زیاتریش ده‌كه‌یت. 22 له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ژووری میوانداریم بۆ ئاماده‌ بكه‌،
چــــونــــكـــه‌ هــــیــــوادارم بــــه‌هــــۆی نــــوێــــژه‌كــــانــــتــــان ده‌درێــــمــــه‌وه‌ ئـــــێــــوه‌.
23 ئه‌په‌فراسی هاوڕێی به‌ندیێتیم له‌ پێناوی ئیشۆعی مه‌سیح، سڵاوت لێده‌كات،
24 هه‌روه‌ها مه‌رقوس و ئه‌رسته‌رخۆس و دیما و لۆقا، كه‌ هاوكارمن.
25 به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان
له‌گه‌ڵ ڕووحتان بێت.
ئامین.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

فلیمۆن 1: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە