لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 15:3-21

لۆقا 15:3-21 PNTZS

گه‌ل له‌ چاوه‌ڕوانیدا بوون، هه‌موو له‌ دڵیاندا ده‌رباه‌ری یوخه‌ننه‌ن ده‌یانپرسی: ڕه‌نگه‌ مه‌سیح بێت؟ یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی هه‌مووانی دایه‌وه‌ و وتی: “من به‌ ئاوتان عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كێک دێت له‌ من به‌هێزتره‌، ئه‌وه‌ی من شایسته‌ نیم ئاوه‌زێنه‌ی سۆله‌كانی بكه‌مه‌وه‌، ئه‌و به‌ ڕووحی پارسا و به‌ ئاگر عه‌مادتان ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، خه‌رمانه‌كه‌ی شه‌نه‌با ده‌كات، گه‌نمه‌كه‌ی له‌ عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام كایه‌كه‌ به‌ ئاگرێكی نه‌كوژاوه‌ ده‌سووتێنێ” زۆر شتی دیكه‌ش فێری گه‌لی ده‌كرد و موژده‌ی ده‌دانێ. به‌ڵام كاتێ یوخه‌ننه‌ن هیڕوودسی تیتراركی سه‌رزه‌نشت كردبوو له‌سه‌ر هیڕوودییای براژنی و له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی كردبووی، ئه‌م خراپه‌یه‌شی خسته‌ پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌، یوخه‌ننه‌نی له‌ زیندان به‌ندكرد. كاتێ گه‌ل هه‌موو عه‌مادكران، ئیشۆعیش عه‌مادكرا، كه‌ نوێژی ده‌كرد ئاسمان كرایه‌وه‌،