لۆقا 15:3-21
لۆقا 15:3-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
گەل لە چاوەڕوانیدا بوون، هەموو لە دڵی خۆیاندا دەربارەی یەحیا لێکیان دەدایەوە کە لەوانەیە یەحیا خۆی مەسیح بێت. یەحیا وەڵامی هەمووانی دایەوە: «من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک دێت لە من بەتواناترە، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت. شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.» بە زۆر شتی دیکەش ئامۆژگاری گەلی دەکرد و مژدەی دەدانێ. بەڵام کاتێک یەحیا سەرزەنشتی هێرۆدسی ئەنتیپاسی فەرمانڕەوای جەلیلی کردبوو لەبەر ئەوەی کە هێرۆدیای براژنی خۆی هێنابوو و هەروەها لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کردبووی، ئەم خراپەیەشی خستە پاڵ هەموو ئەوانە، یەحیای لە زیندان بەندکرد. کاتێک گەل هەموو لە ئاو هەڵکێشران، عیساش لە ئاو هەڵکێشرا. کاتێک کە عیسا نوێژی دەکرد ئاسمان کرایەوە و
لۆقا 15:3-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گه‌ل له چاوه‌ڕوانیدا بوون، هه‌موو له دڵیان‌دا ده‌رباه‌ری یوخه‌ننه‌ن ده‌یانپرسی: ڕه‌نگه مه‌سیح بێت؟ یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی هه‌مووانی دایه‌وه و وتی: “من به ئاوتان عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كێک دێت له من به‌هێزتره، ئه‌وه‌ی من شایسته نیم ئاوه‌زێنه‌ی سۆله‌كانی بكه‌مه‌وه، ئه‌و به ڕووحی پارسا و به ئاگر عه‌مادتان ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه شه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، خه‌رمانه‌كه‌ی شه‌نه‌با ده‌كات، گه‌نمه‌كه‌ی له عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام كایه‌كه به ئاگرێكی نه‌كوژاوه ده‌سووتێنێ” زۆر شتی دیكه‌ش فێری گه‌لی ده‌كرد و موژده‌ی ده‌دانێ. به‌ڵام كاتێ یوخه‌ننه‌ن هیڕوودسی تیتراركی سه‌رزه‌نشت كردبوو له‌سه‌ر هیڕوودییای براژنی و له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی كردبووی، ئه‌م خراپه‌یه‌شی خسته پاڵ هه‌موو ئه‌وانه، یوخه‌ننه‌نی له زیندان به‌ندكرد. كاتێ گه‌ل هه‌موو عه‌مادكران، ئیشۆعیش عه‌مادكرا، كه نوێژی ده‌كرد ئاسمان كرایه‌وه،