عیبڕانییه‌كان 8
8
1 سه‌رووی لێدوانه‌كه ئه‌مه‌یه: ئێمه كاهینێكی باڵای ئاوامان هه‌یه كه له ئاسمانان‌دا له لای ڕاستی ته‌ختی مه‌زنایه‌تی دانیشت، 2 ڕاژه‌وانی پارساگا و نشینگه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار دایناوه نه‌ک مرۆڤ. 3 چونكه هه‌ر كاهینێكی باڵای بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانی و سه‌ربڕاو دانراوه. كه‌واته ئه‌مه پێویسته شتێكی هه‌بێت كه پێشكه‌شی بكات. 4 ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بووایه، نه‌ده‌بووه كاهین، چونكه كه‌سانێكی هه‌ن به‌گوێره‌ی ته‌ورات قوربانی بكه‌ن. 5 ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی وێنه و سێبه‌ری شته ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه مووشێش به‌ته‌مابوو نشینگه‌كه دروست‌بكات، ئاگادار كرایه‌وه: “بڕوانه كه هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه دروست بكه‌ی كه له‌سه‌ر كێوه‌كه پیشانت دراوه”. 6 به‌ڵام ئیشۆع ئێستا ڕاژه‌ێكی زۆر نایابتری له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستكه‌وت، كه نێوانگری په‌یمانێكی مه‌زنتره، چونكه له‌سه‌ر به‌ڵێنی باشتر بنیادنراوه.
7 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یمانی یه‌كه‌م بێ كه‌موكوڕی بووایه، ئیتر شوێن بۆ دووه‌م داوا نه‌ده‌كرا. 8 چونكه به‌گله‌ییه‌وه پێیان ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌وه‌تا ڕۆژانێک دێت، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، په‌یمانێكی نوێ له‌گه‌ڵ ماڵی ئیسڕائیل و ماڵی ئيهوودا ده‌به‌ستم. 9 نه‌ک وه‌ک ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانیان به‌ستم، ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستیانم گرت تا له خاكی میسڕ ده‌ریان بكه‌م، چونكه له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌م نه‌ڕۆیشتن، منیش پشتگوێم خستن، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ. 10 وه‌ک ئه‌م په‌یمانه له‌گه‌ڵ ماڵی ئیسڕائیلدا ده‌به‌ستم دوای ئه‌و ڕۆژانه، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه نێو هزریان وله‌سه‌ر دڵیان ده‌ینووسم، من ده‌بمه خوداوه‌ندیان وئه‌وانیش ده‌بنه گه‌لی من. 11 كه‌سیش هاوڕێیه‌كه‌ی خۆی یان براكه‌ی خۆی فێرناكات و بڵێت، په‌روه‌ردگار بناسه. چونكه هه‌موویان ده‌مناسن، له بچووكیانه‌وه تا گه‌وره‌یان. 12 چونكه له تاوانه‌كه‌یان خۆش ده‌بم و چیتر ناوی گوناهه‌كانیان ناهێنم”. 13 كاتێ ده‌فه‌رمووێ: “نوێ” یه‌كه‌م كۆن ده‌كات. شتێكیش كه كۆن بوو و پیر بوو، ئه‌وا له فه‌وتان نزیكه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
عیبڕانییه‌كان 8: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧