كردار 13
13
1 له ئینتیاكیا له‌نێو وارگه‌دا پێغه‌مبه‌ر و ڕابی هه‌بوون: به‌رنڤا و شیمعونی ناسراو به نیجه‌ر، لوقیئیوسی قه‌ورینێیی، مه‌ناینی شیربرای هیڕوودسی تیترارک، له‌گه‌ڵ شاوول. 2 كاتێ په‌روه‌ردگاریان ده‌په‌رست و به‌ڕۆژووبوون، ڕووحی پارسا فه‌رمووی: “به‌رنڤا و شاوولم بۆ ته‌رخان بكه‌ن، بۆ ئه‌و كاره‌ی با‌نگم كردوون بۆی”. 3 ئینجا به‌ڕۆژوو بوون و نوێژیان كرد، ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و به‌ڕێیانكردن.
4 ئه‌وانیش كه به ڕووحی پارسا نێردران، به‌ره‌و سولوكیه دابه‌زین و له‌وێشه‌وه به ده‌ریادا بۆ قوبڕس. 5 كاتێ گه‌یشتنه سه‌لامینا، وشه‌ی خودایان له كه‌نیشته‌كانی جوو ڕاگه‌یاند، یوخه‌ننه‌نیش وه‌ک ڕاژه‌وان له‌گه‌ڵیان بوو. 6 به دوورگه‌كه‌دا گه‌ڕان تاكو گه‌یشتنه پاپۆس. له‌وێ تووشی جادووگه‌رێكی جوو بوون پێغه‌مبه‌رێكی درۆزن بوو، ناوی به‌ڕشووما بوو، 7 له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وا سرجیۆس پۆڵۆس، كه پیاوێكی تێگه‌یشتوو بوو. به‌رنڤا و شاوولی بانگ‌كرد، داوای كرد گوێی له وشه‌ی خودا بێت. 8 به‌ڵام عه‌لیمی جادووگه‌ر ئه‌مه ناوه‌كه‌ی بوو به‌ربه‌ره‌كانێی كردن و هه‌وڵی دا فه‌رمانڕه‌وا له باوه‌ڕ لابدات.
9 كه‌چی شاوول كه پۆڵۆسی پێ ده‌ووترا، پڕبوو له ڕووحی پارسا و تێی‌ڕووانی، 10 وتی: “ئه‌ی پڕ له هه‌موو فریو و فێڵ! ڕۆڵه‌ی ئیبلیس! دوژمنی هه‌موو خوداناسییه‌ک! له چه‌وتكردنی ڕێگای ڕاستی خودا ناوه‌ستی؟ 11 ئه‌وه‌تا ده‌ستی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ره و كوێر ده‌بیت، بۆ ماوه‌یه‌ک خۆر نابینی”. یه‌كسه‌ر ته‌م و تاریكی دایپۆشی و گه‌ڕا به‌دوای یه‌كێک تاكو ده‌ستی بگرێت. 12 كاتێ فه‌رمانڕه‌واكه بینی چی ڕوویدا، باوه‌ڕی هێنا، له فێركردنه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رسام بوو.
13 پۆڵۆس و هاوڕێیانی به ده‌ریادا له پاپۆسه‌وه چوونه په‌رجه له په‌مپۆلیا. به‌ڵام یوخه‌ننه‌ن لێیان جیابووه‌وه و گه‌ڕایه‌وه یروشلایم. 14 ئه‌وانیش به په‌رجه‌دا هاتنه ئینتیاكیای پیسیدیه، شه‌ممه‌ش چوونه كه‌نیشت و دانیشتن. 15 پاش خوێندنه‌وه‌ی ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران، پێشه‌وایانی كه‌نیشته‌كه بۆیان ناردن و پێیان وتن: “برایان، ئه‌گه‌ر شتێكتان هه‌یه گه‌لی پێ ئامۆژگاری بكه‌ن، بیڵێن”. 16 پۆڵۆس هه‌ستا و به ده‌ست ئاماژه‌ی كرد، وتی: “پیاوانی ئیسڕائیل و ئه‌وانه‌ی له خودا ده‌ترسن، گوێ‌بگرن! 17 خودای ئه‌م گه‌له‌ی ئیسڕائیل باوكانمانی هه‌ڵبژارد و له كاتی ئاواره‌بوونیان له خاكی میسڕدا گه‌لی پایه به‌رز كرد، به بازووێكی به‌رزیشه‌وه له‌وێ ده‌ریهێنان. 18 نزیكه‌ی چل ساڵیش له چۆڵه‌وانی به‌رگه‌ی گرتن. 19 ئینجا حه‌وت نه‌ته‌وه‌ی له زه‌ویی كه‌نعان له‌ناوبرد و زه‌وییه‌كه‌یانی به تیروپشک دابه‌ش كردن. 20 ئه‌مه هه‌مووی نزیكه‌ی چوار سه‌د و په‌نجا ساڵی خایاند. دوای ئه‌مه خودا دادوه‌ری بۆ دانان تاكو شمووئێل پێغه‌مبه‌ر. 21 ئینجا داوای پاشایان كرد، خودا‌ش شاوولی كوڕی قیشی پێدان، پیاوێكه له تیره‌ی بنیامین، بۆ ماوه‌ی چل ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی كردن. 22 پاشان لایبرد و داویدی كرده پاشایان، ئه‌وه‌ی گه‌واهیی بۆ دا و فه‌رمووی: {ده‌بینم داویدی كوڕی ئیشه‌ی، پیاوێكه به دڵی خۆمه، ئه‌وه‌ی هه‌موو خواستی من جێبه‌جێ ده‌كات}. 23 له نه‌وه‌ی ئه‌مه‌وه، خودا به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئیشۆعی ڕزگاریده‌ری بۆ ئیسڕائیل هێنا. 24 پێش هاتنی ئیشۆع، یوخه‌ننه‌ن بانگه‌وازی عه‌مادكردنی تۆبه‌ی بۆ هه‌موو گه‌لی ئیسڕائیلی كرد. 25 كاتێ یوخه‌ننه‌ن كۆششه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد، وتی: واده‌زانن من كێم؟ من ئه‌و نیم. ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی دوای من دێت، ئه‌وه‌ی من شایانی ئه‌وه نیم سۆله‌كانی پێی بكه‌مه‌وه.
26 خه‌ڵكینه، برایان، كوڕانی پشتی ئه‌وڕاهه‌م و ئه‌وانه‌ی له‌نێوتاندا له خودا ده‌ترسن، په‌یامی ئه‌م ڕزگارییه بۆ ئێوه هاتووه. 27 چونكه دانیشتوانی یروشلایم و سه‌رۆكه‌كانیان ئه‌مه‌یان نه‌ناسی، كاتێ تاوانباریان كرد، وته‌ی پێغه‌مبه‌رانیان هێنایه دی كه هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک ده‌خوێندرێته‌وه. 28 جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ هۆیه‌كیان بۆ مردن نه‌دۆزییه‌وه، داوایان له پیڵاتوس كرد بیكوژێت. 29 دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان ته‌واو كرد كه له‌سه‌ری نووسراوه، له ته‌خته‌داره‌كه هێنایانه خواره‌وه و خستیانه گۆڕ. 30 به‌ڵام خودا له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه، 31 ڕۆژانێكی زۆریش بۆ ئه‌وانه ده‌ركه‌وت كه له گلیلاوه تاكو یروشلایم له‌گه‌ڵیدا هاتبوون. ئێستا ئه‌وان گه‌واهیده‌ری ئه‌ون بۆ گه‌له‌كه. 32 ئێمه‌ش موژده‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌تان پێ ده‌ده‌ین كه بۆ باوكانمان هات، 33 ئه‌وه‌ی خودا بۆ ئێمه‌ی وه‌چه‌ی ئه‌وان هێنایه دی، به هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆع، وه‌ک له په‌سنیی دووه‌مدا نووسراوه: {تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت}. 34 سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خودا له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه و ئیتر بۆ بۆگه‌نی ناگه‌ڕێته‌وه، ئاوای فه‌رمووه: {ئه‌و به‌ڵێنه پارسا و مسۆگه‌ره‌تان ده‌ده‌مێ كه به داویدم دابوو}. 35 بۆیه له په‌سنیێكی دیكه ده‌فه‌رمووێ: {ڕێ ناده‌یت تاقانه پارساكه‌ت بۆگه‌نی ببینێت}. 36 چونكه داوید دوای ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی خودا ڕاژه‌ی نه‌وه‌ی خۆی كرد، نووست و چووه پاڵ باوكانی، بۆگه‌نیشی بینی. 37 به‌ڵام ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه بۆگه‌نی نه‌بینی. 38 بۆیه برایان، با له‌لاتان زانراو بێت، به‌هۆیه‌وه بانگه‌وازی به‌خشینی گوناه به ئێوه درا و 39 به باوه‌ڕهێنان به‌م، بێ‌تاوان ده‌كرێن له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نه‌تانتوانی به ته‌وراتی مووشێ لێی بێ‌تاوان بكرێن. 40 جا ئاگاداربن، ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران وتوویانه به‌سه‌رتاندا نه‌یه‌ت: 41 {ئه‌ی گاڵته‌جاڕه‌كان سه‌یر بكه‌ن، سه‌رسام بن و له‌ناوبچن، چونكه له ڕۆژانی ئێوه‌دا كارێک ده‌كه‌م، كه هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكه‌ن ئه‌گه‌ر بۆتان باس بكرێت}”.
42 كاتێ جوو له كه‌نیشت ده‌رده‌چوون، داوایان لێ كرا شه‌ممه‌ی داهاتووش ئه‌م قسانه‌یان بۆ بكه‌ن. 43 دوای كۆبوونه‌وه‌كه، زۆر له جوو و خواپه‌رسته‌كان كه ببوونه جوو، به‌دوای پۆڵۆس و به‌رنڤا كه‌وتن، ئه‌مانیش قسه‌یان بۆ ده‌كردن و هانیان ده‌دان له به‌خششی خودادا جێگیر بن. 44 له شه‌ممه‌ی داهاتوو نزیكه‌ی هه‌موو دانیشتووانی شاره‌كه كۆبوونه‌وه، تاكو وشه‌ی په‌روه‌ردگار ببیستن. 45 كاتێ جوو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان بینی، ئیره‌یی دایگرتن و به‌ربه‌ره‌كانێی قسه‌كانی پۆڵۆسیان ده‌كرد و كفریان ده‌كرد. 46 پۆڵۆس و به‌رنڤاش به ئاشكرا دووان و وتیان: “ده‌بووایه یه‌كه‌مجار وشه‌ی خودامان بۆ ئێوه باس بكردایه. چونكه ئێوه ڕه‌تتان كرده‌وه و بڕیارتان دا كه شایانی ژیانی جاویدانی نین، ئه‌وه‌تا ڕوو له نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ین! 47 چونكه په‌روه‌ردگار ئاوای ڕاسپاردین: {من تۆم كردۆته ڕووناكی بۆ نه‌ته‌وه‌كان، تاكو ببیته ڕزگاری بۆ ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی}”. 48 كاتێ نه‌ته‌وه‌كان گوێیان له‌مه بوو، زۆر دڵشادبوون و شكۆیان دایه وشه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه بۆ ژیانی جاویدانی ده‌ستنیشان كرابوون، باوه‌ڕیان هێنا. 49 وشه‌ی په‌روه‌ردگار له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا بڵاو بووه‌وه. 50 به‌ڵام جووه‌كان خانمه ڕێزداره له‌خواترسه‌كان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆش دا، چه‌وساندنه‌وه‌یان دژ به پۆڵۆس و به‌رنڤا به‌رپاكرد و له سنووره‌كانی خۆیان ده‌ریان كردن. 51 ئه‌وانیش تۆزی پێیان دژ به‌وان ته‌كاند و بۆ شاری ئیقانۆن هاتن. 52 قوتابییه‌كانیش پڕده‌بوون له خۆشی و له ڕووحی پارسا.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
كردار 13: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧