دووه‌م تسلۆنیقێ 3
3
1 له كۆتاییدا برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، تاكو وه‌ک له‌لای ئێوه، وشه‌ی په‌روه‌ردگار بڵاو و شكۆدار بێت، 2 هه‌روه‌ها تاكو له كه‌سانی به‌د و خراپ ڕزگارمان بكات، چونكه باوه‌ڕ بۆ هه‌مووان نییه. 3 په‌روه‌ردگار سه‌رڕاسته، ئه‌وه‌ی جێگیرتان ده‌كات و له به‌دكار ده‌تانپارێزێت. 4 متمانه‌مان به په‌روه‌ردگاره سه‌باره‌ت به ئێوه، ئه‌وه‌ی ڕامانسپاردوون ده‌یكه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن. 5 په‌روه‌ردگاریش بۆ خۆشویستنی خودا و دانبه‌خۆداگرتنی مه‌سیح ئاراسته‌ی دڵتان ده‌كات.
6 ئێستاش برایان، به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ڕاتانده‌سپێرین، له هه‌ر برایه‌ک دوور بكه‌ونه‌وه كه به ته‌مبه‌ڵی ده‌ژیێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامۆژگاریه نییه كه له ئێمه وه‌ریگرتووه. 7 چونكه خۆتان ده‌زانن چۆن پێویسته لاسایی ئێمه بكه‌نه‌وه، چونكه له‌نێوانتاندا ته‌مبه‌ڵ نه‌بووین، 8 به‌خۆڕایی نانێكی كه‌سمان نه‌خواردووه، به‌ڵكو شه‌و و ڕۆژ به ڕه‌نج و ماندووبوون كارمان كردووه، تاكو نه‌بینه بار بۆ كه‌ستان. 9 ئه‌مه‌ش نه‌ک بڵێی ده‌سه‌ڵاتمان نییه، به‌ڵكو تاكو خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین وه‌ک نموونه، تاكو لاساییمان بكه‌نه‌وه. 10 چونكه كاتێ له‌لاتان بووین ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان پێدان: “ئه‌وه‌ی نایه‌وێ كار بكات، ناخوات”. 11 چونكه ده‌بیستین هه‌ندێک له‌نێوتاندا به ته‌مبه‌ڵی ده‌ژین و هیچ كار ناكه‌ن، به‌ڵكو خۆهه‌ڵقورتێنه‌رن. 12 ئه‌مانه به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ڕایانده‌سپێرین و ئامۆژگارییان ده‌كه‌ین، به هێمنی كاربكه‌ن و نانی خۆیان بخۆن. 13 برایان، ئێوه‌ش له چاكه‌كاری شكست مه‌هێنن. 14 ئه‌گه‌ر كه‌سێک گوێڕایه‌ڵی قسه‌مان نه‌بێت به‌م په‌یامه، نیشانی بكه‌ن و تێكه‌ڵی مه‌بن، تاكو شه‌رم بكات. 15 به‌ڵام به دوژمنی دامه‌نێن، به‌ڵكو وه‌ک برایه‌ک ئاگاداری بكه‌نه‌وه.
16 په‌روه‌ردگاری ئاشتی به خۆی هه‌میشه و له هه‌موو دۆخێك‌دا ئاشتیتان بداتێ. په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت.
17 من پۆڵۆسم، سڵاوه‌كه به ده‌ستی خۆم ده‌نووسم،
كه هێمایه‌كه له هه‌موو په‌یامێک.
من ئاوا ده‌نووسم.
18 به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان
له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت.
ئامین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
دووه‌م تسلۆنیقێ 3: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧