یاقوو 1
1
1 یاقووی به‌نده‌ی خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، سڵاو پێشكه‌شی دوازده هۆزه په‌راگه‌نده‌كه ده‌كات، سڵاو.
2 برایانم، به‌وپه‌ڕی شادی دابنێن، كاتێ ده‌كه‌ونه جۆره‌ها تاقیكردنه‌وه، 3 ده‌زانن ئه‌زموونی باوه‌ڕتان دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات. 4 با دانبه‌خۆداگرتن ته‌واو كاری خۆی هه‌بێت، تاكو ته‌واو و پێگه‌یشتوو بن، كه‌موكوڕیتان له شتێک نه‌بێت. 5 ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه، با داوا له خودا بكات، كه به دڵفراوانی به هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت. 6 به‌ڵام با به باوه‌ڕه‌وه داوا بكات و هه‌رگیز گومان نه‌كات، چونكه ئه‌وه‌ی گومان ده‌كات وه‌ک شه‌پۆلی ده‌ریا وایه، با ده‌یهێنێت و ده‌یبات. 7 ئه‌و مرۆڤه با بیرنه‌كاته‌وه شتێک له په‌روه‌ردگار وه‌رده‌گرێت، 8 چونكه مرۆڤی ڕاڕا، له هه‌موو ڕێگاكانی جێگیر نییه. 9 با برای پایه‌نزم شانازی به به‌رزییه‌كه‌ی بكات، 10 ده‌وڵه‌مه‌ندیش به نزمییه‌كه‌ی، چونكه وه‌ک گوڵی گژوگیا له‌ناوده‌چێت. 11 چونكه خۆر به گه‌رمییه‌كه‌ی هه‌ڵهات، گژوگیا وشک بوو و گوڵه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌ری و دیمه‌نی جوانی نه‌ما. به هه‌مان شێوه، ده‌وڵه‌مه‌ند له ڕێگاكانی له‌ناوده‌چێت. 12 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌گرێت، چونكه كه سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.
13 با كه‌س كاتێ تاقی ده‌كرێته‌وه نه‌ڵێت: “له‌لایه‌ن خوداوه تاقی ده‌كرێمه‌وه”. چونكه خودا به خراپه تاقی ناكرێته‌وه، كه‌سیش تاقی ناكاته‌وه. 14 به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێک به‌و هه‌وه‌سه‌ی هه‌یه‌تی تاقی ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێی ڕاكێشرا و هه‌ڵخه‌ڵه‌تا. 15 كه هه‌وه‌س سک بكات گوناهی لێ ده‌بێت، گوناهیش كه گه‌شه‌ی كرد مه‌رگ به‌رهه‌م دێنێت. 16 برایانی خۆشه‌ویستم، هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن.
17 هه‌موو به‌خشینێكی چاک و هه‌موو به‌هره‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه‌یه، له‌لای باوكی ڕووناكییه‌كانه‌وه دێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ی ناگۆڕێت و سێبه‌ری خولانه‌وه‌ی نییه. 18 خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی.
19 كه‌واته برایانی خۆشه‌ویستم: با هه‌ر مرۆڤێک له گوێگرتن خێرا بێت، له قسه‌كردن له‌سه‌ره‌خۆ بێت، له تووڕه‌بوون خاو بێت. 20 چونكه تووڕه‌یی مرۆڤ بێتاوانیی خودا ناهێنێته كایه‌وه. 21 بۆیه هه‌موو گڵاوی و گه‌شه‌كردنێكی به‌دكاری دابكه‌نن، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه له ئێوه‌دا چاندراوه به دڵنه‌رمییه‌وه وه‌ریبگرن، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت گیانتان ڕزگار بكات. 22 به‌ڵام ته‌نها گوێگری وشه‌كه مه‌بن، به‌ڵكو كاری پێ بكه‌ن، ئه‌گینا خۆتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. 23 چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێگری وشه‌كه بێت و كاری پێ نه‌كات، وه‌ک یه‌كێک وایه له ئاوێنه‌دا سه‌یری ڕوخساری خۆی بكات، 24 ئینجا دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری خۆی ده‌كات و ده‌ڕوات، یه‌كسه‌ر له‌بیری ده‌چێت چۆن بووه. 25 به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یری نێو یاسای ته‌واو بكات، یاسای ئازادی و تیایدا جێگیر بێت، ئه‌وه‌ی گوێی لێبووه له‌بیری نه‌كات، به‌ڵكو كاری پێ بكات، ئه‌وا ئه‌مه داڕشته له كرداری. 26 ئه‌وه‌ی خۆی به دیندار دابنێت و زمانی خۆی نه‌پارێزێت و خۆی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت ئه‌وا دیندارییه‌كه‌ی ناڕه‌وایه. 27 ئایینی بێگه‌رد و پاک له‌لای خودای باوک ئه‌مه‌یه: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌تیوان و بێوه‌ژنان له ته‌نگانه‌یاندا، هه‌روه‌ها مرۆڤ خۆی له گڵاوی جیهان بپارێزێت.
Currently Selected:
یاقوو 1: PNTZS
Highlight
Share
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧