1
یاقوو 2:1-3
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
برایانم، به‌وپه‌ڕی شادی دابنێن، كاتێ ده‌كه‌ونه جۆره‌ها تاقیكردنه‌وه، ده‌زانن ئه‌زموونی باوه‌ڕتان دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات.
Compare
Explore یاقوو 1:2-3
2
یاقوو 5:1
ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه، با داوا له خودا بكات، كه به دڵفراوانی به هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت.
Explore یاقوو 1:5
3
یاقوو 19:1
كه‌واته برایانی خۆشه‌ویستم: با هه‌ر مرۆڤێک له گوێگرتن خێرا بێت، له قسه‌كردن له‌سه‌ره‌خۆ بێت، له تووڕه‌بوون خاو بێت.
Explore یاقوو 1:19
4
یاقوو 4:1
با دانبه‌خۆداگرتن ته‌واو كاری خۆی هه‌بێت، تاكو ته‌واو و پێگه‌یشتوو بن، كه‌موكوڕیتان له شتێک نه‌بێت.
Explore یاقوو 1:4
5
یاقوو 22:1
به‌ڵام ته‌نها گوێگری وشه‌كه مه‌بن، به‌ڵكو كاری پێ بكه‌ن، ئه‌گینا خۆتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.
Explore یاقوو 1:22
6
یاقوو 12:1
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌گرێت، چونكه كه سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.
Explore یاقوو 1:12
7
یاقوو 17:1
هه‌موو به‌خشینێكی چاک و هه‌موو به‌هره‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه‌یه، له‌لای باوكی ڕووناكییه‌كانه‌وه دێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ی ناگۆڕێت و سێبه‌ری خولانه‌وه‌ی نییه.
Explore یاقوو 1:17
8
یاقوو 23:1-24
چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێگری وشه‌كه بێت و كاری پێ نه‌كات، وه‌ک یه‌كێک وایه له ئاوێنه‌دا سه‌یری ڕوخساری خۆی بكات، ئینجا دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری خۆی ده‌كات و ده‌ڕوات، یه‌كسه‌ر له‌بیری ده‌چێت چۆن بووه.
Explore یاقوو 1:23-24
9
یاقوو 27:1
ئایینی بێگه‌رد و پاک له‌لای خودای باوک ئه‌مه‌یه: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌تیوان و بێوه‌ژنان له ته‌نگانه‌یاندا، هه‌روه‌ها مرۆڤ خۆی له گڵاوی جیهان بپارێزێت.
Explore یاقوو 1:27
10
یاقوو 13:1-14
با كه‌س كاتێ تاقی ده‌كرێته‌وه نه‌ڵێت: “له‌لایه‌ن خوداوه تاقی ده‌كرێمه‌وه”. چونكه خودا به خراپه تاقی ناكرێته‌وه، كه‌سیش تاقی ناكاته‌وه. به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێک به‌و هه‌وه‌سه‌ی هه‌یه‌تی تاقی ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێی ڕاكێشرا و هه‌ڵخه‌ڵه‌تا.
Explore یاقوو 1:13-14
11
یاقوو 9:1
با برای پایه‌نزم شانازی به به‌رزییه‌كه‌ی بكات،
Explore یاقوو 1:9
Home
Bible
Plans
Videos