پەیدابوون کورتە باسێک
کورتە باسێک
خودا بە چاکەی خۆی گەردوونی بە جوانی بەدی هێنا، بەڵام مرۆڤ یاخی بوو، خوداش لە ڕێگای پەیمانبەستن لەگەڵ هەڵبژێردراوانی، گەلی تایبەتی خۆی دروستکرد بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی ڕزگار بکات.
پەڕتووکی پەیدابوون تۆمارێکە لەلایەن خوداوە لە ڕێگای موسای پێغەمبەرەوە بە مرۆڤ ڕاگەیەنراوە، لە ساڵانی (1420–1220 پ. ز.)، لە دەستپێکیدا بۆمان دووپات دەکاتەوە کە خودا بەدیهێنەری تەواوی گەردوون و مرۆڤە، کە مرۆڤی لە باشترین شوێن و بارودۆخ دانا. لەدوای ئەوەش باسی چۆنیەتی یاخیبوونی مرۆڤ دەکات لە فەرمانی خودا و گوناهباربوونی، هەروەها چۆن خودا پلانی ڕزگارکردنی مرۆڤی داڕشت. موسا بە سروشی خودا (وەحی) ئەم پەڕتووکەی نووسیوە، کە تێیدا بە گشتی باسی مێژووی مرۆڤایەتی و گەشەسەندنی نەتەوەکان و بە تایبەتی باسی سەرەتای مێژووی جولەکە دەکات. لە سەردەمی ئیبراهیم و ئیسحاقی کوڕی و یاقوبی نەوەیەوە، بە وردی باسی گرنگترین چیرۆکی مرۆڤایەتی دەکات کە ئەویش ئیبراهیمی باوکی گەلی خودایە. سەرگوزەشتەی ئیبراهیم لە خاکی میسۆپۆتامیاوە دەستپێدەکات، لە خۆشەویستی و لەخواترسی ئیبراهیمەوە، ئینجا پەیمانی خودا لەگەڵ ئیبراهیم دێتە کایەوە. بە چیرۆکی فرۆشتنی یوسف و گەشەکردنی و کۆچی گەلی خودا بۆ میسر کۆتایی بەم پەڕتووکە دێت.
کڕۆکی ئەم پەڕتووکە باس لە ناساندنی خودا دەکات. لەگەڵ ئەوەی خودا هەموو شتێکی بە باشترین شێوە دروستکرد، بەڵام گوناه هات و جوانی بەدیهێنراوانی شێواند. بۆیە خودا دەستی بە داڕشتنی پلانێک کرد بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤ لە بەند و کۆتی گوناه. هەروەها باسی پەیوەندی نێوان خودا و مرۆڤ و دەسەڵاتی ڕەهای خودا دەکات. دواتر تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن خودا پەیمانی لەگەڵ خەڵکە هەڵبژێردراوەکەی خۆی بەست و قوربانیی سەپاند وەک ژیان لەبری ژیان.
Aktuálne označené:
پەیدابوون کورتە باسێک: KSS
Zvýraznenie
Zdieľať
Kopírovať
Chceš mať svoje zvýraznenia uložené vo všetkých zariadeniach? Zaregistruj sa alebo sa prihlás
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.