په‌سنییه‌كان 25
25
په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار گیانی خۆم بۆ تۆ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه.
2 پشتم به تۆ به‌ستووه خودایه، شه‌رمه‌زارم مه‌كه. دوژمنانم پێ خۆش مه‌كه.
3 هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به تۆ بێت، شه‌رمه‌زار نابن. به‌ڵكو ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌بن كه به‌بێ هۆ ناپاكی ده‌كه‌ن.
4 ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگاكانی خۆتم پێ بناسێنه. ڕێبازه‌كانی خۆتم فێر بكه.
5 له ڕه‌وای خۆت ڕامبهێنه و فێرم بكه، چونكه تۆ خودای ڕزگاریده‌ری منی. به درێژایی ڕۆژ ئومێدم به تۆیه.
6 ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و چاكه‌ی خۆت له بیر بێت، چونكه له ئه‌زه‌له‌وه هه‌بوونه.
7 گوناهه‌كانی گه‌نجێتیم و یاخیبوونه‌كانم به بیری خۆت مه‌هێنه‌وه. به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بیرم لێ بكه‌وه له‌پێناوی چاكی خۆت ئه‌ی په‌روه‌ردگار.
8 په‌روه‌ردگار چاک و سه‌رڕاسته، بۆیه گوناهباران فێری ڕاسته‌ڕێ ده‌كات.
9 ڕاهێنانی دڵنه‌رمه‌كان ده‌كات بۆ ڕه‌وا، دڵنه‌رمه‌كان فێری ڕێگای خۆی ده‌كات.
10 هه‌موو ڕێبازه‌كانی په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و ڕه‌وان بۆ ئه‌وانه‌ی كه په‌یمان و گه‌واهیه‌كانی ده‌پارێزن.
11 ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌پێناوی ناوی خۆت له تاوانم خۆش به، چونگه مه‌زنه.
12 كێیه ئه‌و مرۆڤه‌ی له په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت؟ خودا فێری ئه‌و ڕێگایه‌ی ده‌كات كه بۆی هه‌ڵبژاردووه.
13 گیانی له خۆشی‌دا ده‌بێت و زه‌وی به میرات بۆ نه‌وه‌كانی ده‌مێنێته‌وه.
14 نهێنیی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن، په‌یمانه‌كه‌شی بۆ فێركردنیانه.
15 من هه‌میشه چاوم ڕووه‌و په‌روه‌ردگاره، چونكه خۆی پێم له ته‌ڵه ده‌كاته‌وه.
16 ئاوڕم لێ بده‌وه و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به، چونكه ته‌نیا و به‌دبه‌ختم.
17 دڵته‌نگیم مه‌هێڵه. له تهنگانهكانم ده‌ربازم بكه.
18 بڕوانه داماوی و ڕهنجكێشانم و له هه‌موو گوناهه‌كانم خۆش به.
19 بڕوانه دوژمنه‌كانم چه‌ند زۆر بوون و چه‌ند به كینه‌وه ڕقیان لێمه.
20 ژیانم بپارێزه و ده‌ربازم بكه، شه‌رمه‌زار نابم چونكه پشتم به تۆ به‌ستووه.
21 ته‌واوی و سه‌رڕاستیم ده‌مپارێزێت، چونكه ئومێدم به تۆیه.
22 خودایه، ئیسڕائیل بكڕهوه، له هه‌موو ته‌نگانه‌كانی.
Aktuálne označené:
په‌سنییه‌كان 25: PNTZS
Zvýraznenie
Zdieľať
Kopírovať
Chceš mať svoje zvýraznenia uložené vo všetkých zariadeniach? Zaregistruj sa alebo sa prihlás
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧